کۆمسیۆنەکە رایگەیاند، لیژنەیەکیان بۆ چاودێری کردنی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە تەواوی پارێزگاکان پێکھێناوە،  وتیشی ھەموو حزب و رێکخراوە سیاسییەکان کە مۆڵەتیان پێدراوە یاخود لە سەرەتای دامەزراندندان، دەتوانن ناوەکانیان بگۆڕن، ئەوەش لەرێگەی پێشکەش کردنی داواکارییەک بە کۆمسیۆنەکە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند، تیمێکیان پێکھێناوە بۆ تۆمارکردنی ھەر پێشێلکارییەک کە لە رێکارەکانی بانگەشە و ئامادەکارییەکاندا بۆ پڕۆسەکە دەکرێن.