رۆژی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨، بە سەرکردایەتی عەبدولکەریم قاسم کودەتایەکی سەربازی لە عێراق ئەنجامدرا، کە دواتر وەک شۆڕشی ١٤ی تەمووز ناسرا، لەورووداوەدا کۆتایی بە فەرمانڕەوایی" مەلیک فەیسەڵی دووەم" و بنەماڵەی ھاشمی لە عێراق ھێنرا و عەبدولکەریم قاسم بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم تاکو ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لە دەسەڵات مایەوە، کە دواتر لەلایەن بەعسیەکانەوە کودەتای بەسەردا کرا و دوای درووخستنەوەی لە پۆستەکەی، کوژرا.
بەھۆی رووداوەکانی ١٤ی تەمووز، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی فەرمانڕەوای عێراق و مەلیک فەیسەڵی دووەم و نوری سەعید سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کوژران، بەشێوەیەکی گشتیش زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران.