نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ٢٧ی نیسانی ئەمساڵ دەرچووە و ئیمزای "ھانی مووسا" بریکاری ھونەریی وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەرجەم پارێزگاکانی کردووە، لە نوسراوەکەدا ھاتووە پێویستە سەرجەم نەخۆشخانە کەرەڤانەییەکان دابخرێن، چونکە مەرجی سەلامەتیان نیە و مەترسین لەسەر نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی ناو بنکەکە و بەردەوام ئەگەری گڕگرتنیان ھەیە.


لە دوای سەرھەڵاندانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و بەرزبوونەوەی ئامارەکان و پڕبوونی نەخۆشخانەکان لە تووشبووانی کۆرۆنا، دەیان نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیی کاتی لە کابینە دروستکران و تا ئێستاش بەشێکی زۆریان لە کارکردن بەردەوامن.