جیهان

سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا بە کشانەوەی لە ئەفغانستان دانی بە شکستی خۆیدا ناوە. 


وتیشی، بەھۆی لێکترازانی سیاسەتەکانی حکومەتی کابوڵ، گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە داعش لە باکوری ئەفغانستان لە ھەوڵی خۆڕێکخستنەوەدان.


راشیگەیاند، پەلامارە تیرۆریستییەکان ھێشتا ھەڕەشەی جدین لەسەر سەقامگیری ئەفغانستان، دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش، رێککەوتن لەسەر حکومەتێکی کاتی بۆ قۆناغی راگوزەری، تاکە رێگە چارەیە لەبەردەم ئەفغانستان بۆ ئیدارەدانی ململانێکان و ڕووبەڕبوونەوەی دوژمنەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی ھایتی رایگەیاند، چوار بەکرێگرتە کە "جۆڤێنێل مۆیس" سەرۆکی وڵاتەکەیان تیرۆرکرد، کوژراون و دوو کەسی تریشیان دەستگیرکردووە و سێ ئەندامی ھێزەکانی پۆلیسیشیان ئازادکردووە، کە بە بارمتە گیرابوون. 


ھاوکات کلود جوزیف کاربەڕێکەری سەرۆکی حکومەتی ھایتی داوای لە ھاووڵاتیان کرد ھێور ببنەوە و وتی، رەوشەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە، لێپرسراوانی وڵاتەکەش پێیانوایە کە چەکدارانی بیانی لە پشت تیرۆر کردنی سەرۆکەوەن و حکومی عورفیش بۆ ماوەی ١٥ رۆژ راگەیاندراوە. 


دوێنێ سەرۆک وەزیرانی ھایتی پشتڕاستی کردەوە سەرۆکی ھایتی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە شوێنی حەوانەوە گولـلەباران کراون، پەلامارەکەش کاردانەوەی توندی بەریتانیا و ئەمریکای بەداوادا ھات و "دۆمینیکا"ش سنورەکانی لەگەڵ "ھایتی" داخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە درێژکردنەوەی بڕیاری گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی لەڕێی دەروازەی "بابلھەوا" بۆ سوریا کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە و وڵاتانی ئەندامی نێو ئەنجومەنەکە دەیانەوێت دانوستانی زیاتر لەو بارەیەوە بکەن. 


رۆژی شەممە، رێگەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ سوریا لەڕێی سنورەوە کۆتایی دێت، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، روسیاش کە ھاوپەیمانی حکومەتی سوریایە دەیەوێت ڤیتۆ دژی ئەو بڕیارە بەکاربھێنێت و گەیاندنی ھەموو ھاوکارییەک لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی "دیمەشق"دایە. 


دەروازەی "بابلھەوا" سەرەکیترین دەروازەی گەیاندنی ھاوکارییە بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە "ئیدلب"، ئەگەر ئەو دەروازەیەش دابخرێت گەروەترین قەیرانی برسێتی و قاتوقوڕی لەو ناوچەیە سەرھەڵدەدات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم غەریب ئەبادی نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم رایگەیاند، سەرەڕای پابەندبوونیان بە دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام ھیچ رێگرییەک لەبەردەم ئێران نییە بۆ پێشخستنی توانا زانسییەکان، لە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم. 


وتیشی، بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم تەنھا بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی و پێشخستنی زانستی پزیشکییە.


کازم غەریب ئەبادی رایگەیاند، سەرەڕای گەمارۆکان، زانایانی ئێرانی وزەی ئەتۆم پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەست ھێناوە، لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ریژەی لە ٢٠% . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەڵمانیا بەپێی بڕیارێکی نوێی فیدراڵی، بەکارھێنان و بڵاوکردنەوەی دروشم و ئاماژەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و قاعیدە و ئیخوان موسلیمین و گورگە بۆرەکانی تورکیا و بزووتنەوەی حەماس و باڵی سەربازی حزبوڵای لوبنانی قەدەغەکرد، ھەر لایەنێکیش ئەو بڕیارە پێشێل بکات، بە بڕی چوار ھەزار یۆرۆ یاخود مانگێک زیندانی کردن سزا دەدرێت، ئەگەر پێشێلکارییەکەش دووبارە بکرێتەوە سزاکە دەگاتە ١٠ ھەزار یۆرۆ یاخود زیندانی کردن بۆ ماوەی شەش مانگ. 


ئەڵمانیا چەندین جاریش رایگەیاندووە، رێگە نادات خاکەکەی بکرێتە مۆڵگەی گروپە توندڕە و و قەدەغەکراوەکان بە تایبەت "ئیخوان موسلیمین". 


ھاوکات ئەنجومەنی نیشتمانی نەمسا یاسای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوەکانی پەسەندکرد، بە ئامانجی پشتیوانی کردنی ھەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قەدەغەکردنی چالاکی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی ئەوروپا کۆبووەوە و پڕۆژە بڕیارێکی لە بارەی فشارەکانی حکومەتی تورکیا لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا بە تایبەتی ھەدەپە پەسەند کرد و ڕەخنەی لە سیاسیەتی تورکیا بەرامبەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان گرت.


پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە تورکیا کرد، دەست لەو سیاسەتە ھەڵبگرێت، کە بەرامبەر پارتە سیاسییەکان دەیکات، ھاوکات ئیدانەی لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریەتی لە پەرلەمانتاران کرد و داواشیکرد، ئەو پەرلەمانتارانەی ھەدەپە کە لە زیندانەکاندان ئازاد بکرێن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان لابدرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، ئەرکی سەربازی خۆیان لە ئەفغانستان جێبەجێ کردووە و کۆتایی مانگی داھاتوو بە تەواوی لەو وڵاتە دەکشێنەوە.


وتیشی، بەسەر ڕێکخراوی قاعیدەدا لە ئەفغانستان سەرکەوتن و ھەوڵی ئازادکردنی زیندانییە ئەمریکییەکان دەدەن.


بایدن باسی لەوەش کرد، کشانەوەی سەربازەکانیان لە ئەفغانستان خێراتر دەکەن و پێشتریش مەشقیان بە ھەزاران سەربازی ئەفغانی کردووە و پێویستیشە ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بڕیار لە داھاتووی خۆیان بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەیانی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێکی باڵای تاڵیبان و نوێنەرانی حکومەتی ئەفغانستان لە تارانی پایتەختی ئێران لە کۆبوونەوەدان. بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، وەفدێکی باڵای تاڵیبان بە سەرۆکایەتی شێرمحەمەد عەباس ئۆستانکزای سەردانی تارانیان کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژ پێش ئێستا، ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کشانەوە و گروپی تاڵیبانیش دەستی بەسەر بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ئەو وڵاتەدا گرتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، ئێران بە کردا رلا دەستیکردووە بە بەرھەمھێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو، ئەوەش رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی. 
فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیان رایانگەیاندووە، ئەو ھەنگاوەی "ئێران" کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دانوستانەکانی "ڤییەنا" سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی دروست دەکات، سەرباری ئەو پێشکەوتنانەی بەدیھاتوون بەڵام ئەوە ھەنگاوێکە بەرەو دواوە و داوای پابەندبوونی بە رێککەوتنەکە دەکەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر بریاری رێگەدان بە ھاوکاری مرۆیی لەڕێی دەروازەی "بابلھەوا" بۆ ئاوارەکانی سوریا بۆدەبێتەوە. 
نەتەوە یەکگرتووەکانیش ھۆشداریی داوەتە ئەنجومەنەکە لە شکستھێنان لە نوێکردنەوەی ئەو بڕیارە، چونکە کارەساتی مرۆیی بۆ زیاتر لە ٣ ملیۆن سوری دروست دەکات کە لە باکوری خۆرئاوای وڵاتەکە دەژین، دەڵێت ھیچ جێگرەوەیەک بۆ ئەو بڕیارە نییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە جێبەجێکراوە. 
روسیا کە ھاوپەیمانی سەرەکی حکومەتی سوریایە، بە نیازە ڤیتۆ دژی ئەو بڕیارە بەکاربھێنێت و تەواوی ھاوکارییەکان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی "دیمەشق"ەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە بەشداری وەفدی حکومەت و ئۆپۆسیۆنی سوریا و ئامادەبوونی "گیر پیدرسۆن" نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی روسیا و ئێران و تورکیا بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەکەی ئەمجارەش بەھۆی کۆرۆناوە لە رێکاری خۆپارێزی تایبەتدا دەبێت بە تایبەت کە توشبووانی کۆرۆنا لە "ئەستانە"ی پایتەخت زیادیکردووە. وەفدی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش دەڵێت، پرسی  دەروازە سنورییەکان بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بابەتێکی سەرەکی دانوستانەکان دەبێت.
کۆتا خولی دانوستانەکانی ئەستانە لە ١٦ و ١٧ی مانگی شوباتی رابردوو لە شاری "سوچی" روسیا بەڕێوەچوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ ڕایانگەیاند، گۆفنیل موسیس سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکەوە بە گولـلە تیرۆر کراوە. 


لای خۆشییەوە، کلود جۆزیف سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری ھایتی کوژرانی سەرۆکی وڵاتەکەیانی پشتڕاستکردەوە و تا ئیستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تیرۆرکردنی سەرۆکی ھایتی ڕانەگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆری ھەواڵی "سی ئێن ئێن" ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەگەرچی جەژنی سەربەخۆیی ئەمریکا دەرفەتێک بوو بۆ دڵخۆشبوونی ئەمریکییەکان، بەڵام بەھۆی توندوتیژی و یارییە ئاگریینەکان و بەکارھێنانی چەکەوە ڕەوشەکە تەواو پێچەوانە بووەوە و لە ئاھەنگەکانی جەژنی سەربەخۆییدا ١٥٠ کەس کوژران و ٤٠٠ی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  تەنھا لە ویلایەتی شیکاگۆ ٨٣ ڕووداوی تەقەکردن ھەبووە و بەھۆیانەوە ١٤ کەس کوژراون و لە نیویۆرکیش ١٢ ڕووداوی تەقەکردن ھەبووە کە بەھۆیەوە ١٣ کەس کوژراون.

توندوتیژی و ڕووداوەکانی کوشتن لە ئەمریکا زیادیکردووە و ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھاوڵاتیانی وڵاتەکە بە ئاسانی چەکیان دەست دەکەوێت.


 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارمین کۆبوونەوەی وزاری "دەستپێشخەری ستۆکۆڵم بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی" کە لە مەدرید بەرێوەچوو، ئەندامانی دەستپێشخەریەکە پێشوازییان لە دانوستانی نوێی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کرد بۆ سنوردارکردنی چەک، داواشیان لەو ٩ دەوڵەتە کرد کە خاوەن چەکی ئەتۆمین، پابەندی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە چەکە بن و ھەنگاو بنێن بۆ لەناوبردنی چەکە ئەتۆمییەکان کە بوونەتە مەترسی لەسەر جیھان.


دەستپێشخەری ستۆکۆڵم بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە و ١٦ وڵات ئەندامن تێیدا کە دیارترینیان ئەڵمانیا و ئیسپانیا و سوید و ژاپۆن و کەنەدا و ئەرژەنتینن.


ئەو ٩ دەوڵەتەش کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین، ئەمریکا و ڕووسیا و فەڕەنسا و چین و بەریتانیا و پاکستان و ھیندستان و ئیسڕائیل و کۆریای باکورن، سەرجەمیان خاوەنی ١٣ ھەزار و ٨٠ کڵاوەی ئەتۆمین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاشکرایکردووە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ ماوەی زیاتر لە سەعاتێک بە تەلەفۆن لەگەڵ ھاوتا چینیەکەی و ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤییەننا و دووپاتیانکردووەتەوە کە پێویستە لایەنە بەشداربووەکانی دانوستانەکان ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە کە لە بەردەستیاندایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.


ھاوکات میخائیل ئولیانۆف نێردەی ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاندووە، ئەو داواکارییانەی کە بۆ فراوانکردنی بابەتەکانی دانوستانەکانی ڤییەننا ھەیە، واقیعی نین و ناکرێت گفتوگۆ لەسەر ھیچ بابەتێکی تر بکرێت جگە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا ئیمزا کرا. 


دانوستانەکانی ڤییەننا کە لە مانگی نیسانەوە دەستیپێکردووە، لە ئێستادا ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەکرا لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەستپێبکاتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی نیە و بە وتەی دیپلۆماتکارانیش تا ئێستا لە دانوستانەکاندا ناکۆکی گەورە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی ناوخۆیی ڕووسیا، ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەک بە ٢٩ سەرنشینەوە بەر لەوەی بگاتە فڕۆکەخانەی دوورگەی کامچاتکا بە دووری ٩ کیلۆمەتر لە دوورگەکە کەوتووەتە دەریاوە.


ھاوکات سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی وەزیری گواستنەوە پێکبھێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە پێکبھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...383384385386387...413