وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە بەشداری وەفدی حکومەت و ئۆپۆسیۆنی سوریا و ئامادەبوونی "گیر پیدرسۆن" نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی روسیا و ئێران و تورکیا بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەکەی ئەمجارەش بەھۆی کۆرۆناوە لە رێکاری خۆپارێزی تایبەتدا دەبێت بە تایبەت کە توشبووانی کۆرۆنا لە "ئەستانە"ی پایتەخت زیادیکردووە. وەفدی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش دەڵێت، پرسی  دەروازە سنورییەکان بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بابەتێکی سەرەکی دانوستانەکان دەبێت.
کۆتا خولی دانوستانەکانی ئەستانە لە ١٦ و ١٧ی مانگی شوباتی رابردوو لە شاری "سوچی" روسیا بەڕێوەچوو.