بەیانی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێکی باڵای تاڵیبان و نوێنەرانی حکومەتی ئەفغانستان لە تارانی پایتەختی ئێران لە کۆبوونەوەدان. بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، وەفدێکی باڵای تاڵیبان بە سەرۆکایەتی شێرمحەمەد عەباس ئۆستانکزای سەردانی تارانیان کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژ پێش ئێستا، ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کشانەوە و گروپی تاڵیبانیش دەستی بەسەر بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ئەو وڵاتەدا گرتووە.