جیهان

پێگەی "خەڵات لەپێناو دادوەری" کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە رایگەیاندووە، چوار ملیۆن دۆلار وەک خەڵات بەو کەسە دەدرێت کە زانیاری لەبارەی ئیبراھیم ئەحمەد مەحمود قەوسی بخاتەڕوو کە سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی قاعیدەیە.
قەوسی خەڵکی سودانە و بە شێخ خەتیب سودانیش بەناوبانگە، لە سەرکردە دیارەکانی قاعیدەیە لە نیوەدوورگەی عەرەبی و ئەمریکاش دەڵێت سودانی فەرمانەکان لە رێکخەرانی قاعیدە لە ئێرانەوە وەردەگرێت ئەوەی لە یەمەن سەرقاڵی وێرانکاری و تیرۆر بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی پێشکەشکردنی وتەیەک لە ولایەتی (سەقاریا)ی وڵاتەکەی رایگەیاند، سەدان سەربازی وڵاتەکەی لە (عێراق و سوریا و ئازەربایجان و لیبیا و دەریای ناوەڕاست)ن و لەوێش دەمێننەوە.
(رەجەب تەیب ئەردۆغان) ھێرشی کردە سەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا و ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتێکدا ئەوان ھەوڵ دەدەن بەکەمترین زیان تورکیا لە قەیرانەکان دەرباز بکەن، کەوتوونەتە دوای بەرژەوەندییە سیاسییە نەزۆکەکانیان و پیلان دەگێڕن، وتیشی، تورکیا بە سەرکەوتوویی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆنترۆڵکردووە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەوەش لە کاتێکدایە داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"ی ئامادەکردوە، ھەموو بڕیار و لێدوانەکانی بەرپرسانی ھەدەپەیان وەک بەڵگە خستووەتە ناو دۆسیەکەوە کە لە ٨٤٣ لاپەڕە پێکھاتووە، لە دۆسیەکەدا داوایانکردوە، قەدەغەی کاری سیاسیی بخرێتە سەر ٤٥١ کەس و رێوشوێنی پێویستیش لە بەرامبەر ھەژمارە بانکییەکانی ھەدەپە بگیرێتەبەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا لە راپۆرتێکدا ئاماری تاوانەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیای لە ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا بەڵاوکردووە و دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی ئۆپزسیۆنی سوریا بە ھاوکاری تورکیا تا ئێستا ٤٠٠ ھەزار نێشتەجیی بیانی لە ناوچەکانی تری سوریاوە ھێناوە و لەشاری عەفرین لەرۆژئاڤای کوردستان نێشتەجێی کردوون. ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٠٠ ھەزار کەسیش لە دانیشتوانی عەفرین بە زۆرەملێ کوچیان پێکراوە، بە پێی رێکخراوەکە لە ماوەی ٣ سالّدا لە ئەنجامی تۆپباران و ئەشکەنجەوە ٦٥٠ ھەوڵاتی مەدەنی لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژراون و زیاتر لە ٧٠٥ کەسیش برینداربوون، نزیکەی ٨ ھەزار خەڵکی سیڤیلیش رفێراون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، راشیگەیاندوە، ٣٢٧ ھەزار داری زەیتون بڕاونەتەوە و سوتێنراون و ٢٨ شوێنواری مێژوویی و ١٥ مەزاری ئاینیش رۆخێنراون و تاڵانکراون.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمەکانی رزگارکردن و رێکخراوەکانی چاودێریکردنی جەنگ ئاشکرایان کردوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە، گوندی ئیبلین لە ریفی ئیدلیب تۆبباران کراوە و ھەشت کەس کوژراون، کە پێنجیان ئەندامی خێزانێکن و سیانیان منداڵن. 


ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردوە، ئەو خێزانەی بوونەتە قوربانی لە کاتی خەودا بەر تۆببارانەکە کەوتوون، سەرۆکی خێزانەکەش کارمەندی تەندروستی بوە.


 بەوتەی سەرچاوەکان، بەو پێیەی ناوچەکە دواین پێگەی ئۆپۆزسیۆنە رووبەرووی رەوشێکی سەخت بوەتەوە و رۆژانە ھاوڵاتیان لە رەوشێکی سەختدا دەژین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا بەناوی "بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢١"دا رایگەیاند:  تورکیا خراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی لە بەکارھێنانی منداڵان بۆ کاری سەربازی تێوەگلاون. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تورکیا پشتیوانی گروپی چەکداری سوڵتان موڕاد لە سوریا و چەکدارانی لیبیا دەکات، ئەو گروپانەش منداڵان وەک چەکدارا لە بەرەکانی شەڕ بەکاریان دەھێنێت.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  رایگەیاندووە، پێویستە تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ، رێز لە بەھا و پرەنسیپەکانی ھاوپەیمانێتییەکە بگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دامەزراوەی بازاڕی وزەی تورکیا رایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی تێچووی بەرھەمھێنان، لە سەرجەم شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان نرخی کارەبا ١٥%  زیادیکردووە، بڕیارکە لە ١ی تەمووزەوە جێبەجێکراوە. 


زیادکردنی بەھای کارەبا  لە تورکیا کاردانەوەی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی لێکەوتووەتەوە، پەرلەمانتارانی جەھەپە و ھەدەپە و ئیی پارتی  ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، لە کاتێکدا قەیرانی ئابووری وڵاتی گرتووەتەوە، خەڵک بێزار بووە ریژەی باجیش لەسەر خەڵک زیاد دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی توانای حکومەتی ئەفغانستان بۆ رووبەڕووبووەنەوەی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان باسی لەوە کرد، حکومەتی ئەفغانستان ھەموو توانایەکی ھەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی. چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان بەردەوامن لە پێشڕەویکردن و توانیویانە دەست بەسەر چەند ناوچەیەکی نوێی ئەفغانستاندا بگرن، پێشتر چەند ئاژانسێکی ھەواڵی بڵاویان کردبووەوە کە ئەمریکا پێی وایە حکومەتی کابوڵ تەنھا شەش مانگ دەتوانێت لە بەرامبەر ھێرشی تاڵیبان بوەستێت و دەڕووخێت، بەڵام دواتر پنتاگۆن ئەو زانیارییانەی رەتکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەیجینگی پایتەخت و لە مەیدانی تیانانمین رێوڕەسمی تایبەت بۆ یادی ١٠٠ ساڵە دامەزراندنی حزبی شیۆعی چین رێکخرا، شی جی بینگ سەرۆکی وڵاتەکەش رایگەیاند، گەلی چین ھیچ کات رێگە بە ھیچ ھێزێکی بیانی نادات کۆنترۆڵی بکات یاخود سەرکەوتیان بکەن. 


وتیشی زەمەنی نەھامەتی بۆ گەلەکەمان تێپەڕیوە و ئەو ھەستانەوە و بوژانەوەی وڵاتەکە بە درێژایی مێژوو بەدەستی ھێناوە دەیپارێزن و ئامانجەکەیان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پڕ لە ژیانەوە بەدیھێناوە. 


حزبی شیوعی چین لە یەکی تەموزی ١٩٢١ لە شەنگەھای دامەزراوە، بە گەورەترین حزبی سیاسی دادەنرێت لە جیھاندا، ھەموو ٥ ساڵێک گۆنگرەی گشتی دەبەستێت و لە ساڵی ١٩٤٩ دەسەڵاتی گرتووەتە دەست بە سەرکردایەتی ماو تسی تۆنگ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی دادگای تورکیا ئەو تانانەی رەتکردەوە، کە دژی بریارەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی ئیستەنبوڵ پێشکەش کرابوون، تورکیا بە رەسمی لە رێککەوتنەکە کشایەوە، ئەوەش نارەزایی دەیان ھەزار ھاوڵاتی تورکی لێدەکەوێتەوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ رێکخستنی خۆپیشاندانی فراوان دژی ئەو ھەنگاوە. 


لە مانگی ئاداردا،  تورکیا بریاری کشانەوەی لە رێککەوتنی ئیستەنبوڵ  راگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئیمزا کراوە، بە بیانوی ئەوەی رێککەوتنەکە بۆ تورکیا گونجاو نیە و ھەر لە سەرەتاوە ئیمزاکردنی ھەڵە بووە، ئەم بریارەش لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیش تورکیای روبەروی رەخنەی توند کردەوە چونکە ھەنگاوێکی لەو شێوەیە ئەوەندەی تر تورکیا لە بە ئەندامبون لە یەکێتی ئەوروپا دور دەخاتەوە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەریەکە لە محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان و تیمی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، دوو داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی شاری بۆرسەی تورکیا کردووە، بۆئەوەی سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن و چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیرکرا و بریاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ زیندانیکردنی ھەتاھەتایی گۆڕا، لەوکاتەوە لە دورگەی ئیمڕاڵی لە زینداندایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  "ئەنگریت کرامپ کارنباور" وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە تویتەر رایگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ لە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان، دوایین سەربازییان ئەو وڵاتەی بەجێھێشت. وتیشی، بوونیان لە ئەفغانستان ئاڵنگارییەکی گەورەی بۆ سوپای ئەڵمانیا دروستکردووە و چەندین ئەندامیان دووچاری کێشەی جەستەیی و دەروونی بوون، سوپاسی زیاتر لە ١٥٠ ھەزار سەربازی ژن و پیاوشی کرد کە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە چوونەتە ئەو وڵاتەوە. 
 ئەڵمانیا لە مانگی ئایاری رابردووەوە ھاوشانی ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکرد کە ژمارەیان ھەزار و ١٠٠ سەرباز بووە، بەپێی ئامارەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا ئێستا ٥٩ سەربازی ئەڵمانی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان کوژراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بایدن  لە نامەیەکدا بۆ نانسی پیڵۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، ھێرشکردنە سەر گروپەکانی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی سەربازەکانمان و کەمکردنەوەی ئەو ھێرشانە بووە کە چەندین جار لەو ناوچەیەوە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر بنەکەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسەکە ئاشکرایکردوە ، رۆژی سێشەممە ناردنی کارەبا لە چوار ھێڵی ئێرانەوە بۆ عێراق سفر بووە ، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئێران بە تەواوی ناردنی کارەبای بۆ عێراق راگرتوە ، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئێران دەیەوێت لە رێی راگرتنی ناردنی کارەبا بۆ عێراق لە وەرزی گەرمادا کە ھاوڵاتیانی عێراق پێویستییەکی زۆریان پێیەتی، فشار لەسەر حکومەتی عێراق دروست بکات تا قەرزە کەڵەکە بوەکانی بداتەوە  ، ھەناردەی نەوت و غازی ئێران بۆ عێراق پێداویستی سێیەکی عێراقییەکان لەوزە پر دەکاتەوە ، بەپێی داتاکانیش ، قەرزەکانی ئێران لای عێراق کە بەھۆی ھاوردەکردنی بەردەوامی غاز و کارەباوە کەڵەکە بوە ، گەیشتۆتە ٤ ملیار دۆلار .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆحانی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ستافی حکومەتی ولاتەکەی ڕایگەیاند، ئێران ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەیکات و ھەرگیز دەستبەرداری مافەکانی نابێت.


وتیشی، ئیدارەی نوێی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە کشانەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنەکە ھەڵەیەکی گەورەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لەو جەنگە ئابوریەی تڕەمپ دژی گەلی ئێران بەرپایکرد.


ڕۆحانی دووپاتیشیکردووەتەوە کە ھەرگیز ھەوڵی ئەوەیان نەداوە چەکی ئەتۆمیان ھەبێت و ھەوڵیش نادەن، ھەموو ئەو تۆمەتانەش کە لەو بارەیەوە ئاڕاستەیان دەکرێت بێ بنەمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ڕامسفێڵد،  لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ تاکو ٢٠٠٦ لە سەردەمی ئیدارەکەی جۆرج بوشی کوڕدا وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە و لە سەردەمی سەرۆکایەتی جیراڵد فۆردیشدا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ تا ١٩٧٧ وەزیری بەرگری بووە.


ڕامسفێڵد، لە ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٦٩ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە و ساڵی ١٩٧٥یش سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...385386387388389...413