ئاژانسەکە ئاشکرایکردوە ، رۆژی سێشەممە ناردنی کارەبا لە چوار ھێڵی ئێرانەوە بۆ عێراق سفر بووە ، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئێران بە تەواوی ناردنی کارەبای بۆ عێراق راگرتوە ، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئێران دەیەوێت لە رێی راگرتنی ناردنی کارەبا بۆ عێراق لە وەرزی گەرمادا کە ھاوڵاتیانی عێراق پێویستییەکی زۆریان پێیەتی، فشار لەسەر حکومەتی عێراق دروست بکات تا قەرزە کەڵەکە بوەکانی بداتەوە  ، ھەناردەی نەوت و غازی ئێران بۆ عێراق پێداویستی سێیەکی عێراقییەکان لەوزە پر دەکاتەوە ، بەپێی داتاکانیش ، قەرزەکانی ئێران لای عێراق کە بەھۆی ھاوردەکردنی بەردەوامی غاز و کارەباوە کەڵەکە بوە ، گەیشتۆتە ٤ ملیار دۆلار .