دوای ئەوەی دادگای تورکیا ئەو تانانەی رەتکردەوە، کە دژی بریارەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی ئیستەنبوڵ پێشکەش کرابوون، تورکیا بە رەسمی لە رێککەوتنەکە کشایەوە، ئەوەش نارەزایی دەیان ھەزار ھاوڵاتی تورکی لێدەکەوێتەوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ رێکخستنی خۆپیشاندانی فراوان دژی ئەو ھەنگاوە. 


لە مانگی ئاداردا،  تورکیا بریاری کشانەوەی لە رێککەوتنی ئیستەنبوڵ  راگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئیمزا کراوە، بە بیانوی ئەوەی رێککەوتنەکە بۆ تورکیا گونجاو نیە و ھەر لە سەرەتاوە ئیمزاکردنی ھەڵە بووە، ئەم بریارەش لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیش تورکیای روبەروی رەخنەی توند کردەوە چونکە ھەنگاوێکی لەو شێوەیە ئەوەندەی تر تورکیا لە بە ئەندامبون لە یەکێتی ئەوروپا دور دەخاتەوە .