رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا لە راپۆرتێکدا ئاماری تاوانەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیای لە ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا بەڵاوکردووە و دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی ئۆپزسیۆنی سوریا بە ھاوکاری تورکیا تا ئێستا ٤٠٠ ھەزار نێشتەجیی بیانی لە ناوچەکانی تری سوریاوە ھێناوە و لەشاری عەفرین لەرۆژئاڤای کوردستان نێشتەجێی کردوون. ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٠٠ ھەزار کەسیش لە دانیشتوانی عەفرین بە زۆرەملێ کوچیان پێکراوە، بە پێی رێکخراوەکە لە ماوەی ٣ سالّدا لە ئەنجامی تۆپباران و ئەشکەنجەوە ٦٥٠ ھەوڵاتی مەدەنی لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژراون و زیاتر لە ٧٠٥ کەسیش برینداربوون، نزیکەی ٨ ھەزار خەڵکی سیڤیلیش رفێراون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، راشیگەیاندوە، ٣٢٧ ھەزار داری زەیتون بڕاونەتەوە و سوتێنراون و ٢٨ شوێنواری مێژوویی و ١٥ مەزاری ئاینیش رۆخێنراون و تاڵانکراون.