وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا بەناوی "بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢١"دا رایگەیاند:  تورکیا خراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی لە بەکارھێنانی منداڵان بۆ کاری سەربازی تێوەگلاون. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تورکیا پشتیوانی گروپی چەکداری سوڵتان موڕاد لە سوریا و چەکدارانی لیبیا دەکات، ئەو گروپانەش منداڵان وەک چەکدارا لە بەرەکانی شەڕ بەکاریان دەھێنێت.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  رایگەیاندووە، پێویستە تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ، رێز لە بەھا و پرەنسیپەکانی ھاوپەیمانێتییەکە بگرێت.