ھەریەکە لە محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان و تیمی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، دوو داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی شاری بۆرسەی تورکیا کردووە، بۆئەوەی سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن و چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیرکرا و بریاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ زیندانیکردنی ھەتاھەتایی گۆڕا، لەوکاتەوە لە دورگەی ئیمڕاڵی لە زینداندایە.