ڕۆحانی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ستافی حکومەتی ولاتەکەی ڕایگەیاند، ئێران ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەیکات و ھەرگیز دەستبەرداری مافەکانی نابێت.


وتیشی، ئیدارەی نوێی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە کشانەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنەکە ھەڵەیەکی گەورەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لەو جەنگە ئابوریەی تڕەمپ دژی گەلی ئێران بەرپایکرد.


ڕۆحانی دووپاتیشیکردووەتەوە کە ھەرگیز ھەوڵی ئەوەیان نەداوە چەکی ئەتۆمیان ھەبێت و ھەوڵیش نادەن، ھەموو ئەو تۆمەتانەش کە لەو بارەیەوە ئاڕاستەیان دەکرێت بێ بنەمان.