جیهان

تەقینەوەکە لە شاری شووشی سەر بە پارێزگای خوزستان بووە، لەو بارەیەوە قایمقامی شوش رایگەیاند، تەقینەوەکە لە کاتێکدا بوە، تیمێکی ئەندازیاران سەرگەرمی نۆژنکردنەوەی ھێڵەکەبوون و قوربانییەکانیش ئەندازیاری نەوتن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، وەزیری نەوتی ئێران داواکاریییەکی ئاراستەی لێپرسراوانی ناوچەکە کردوە و داوای کردوە، وردەکاریی ھۆکاری روودانی تەقینەوەکە ئاشکرا بکەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا  ئاشکرایکرد، بە رەسمی ٧ دامەزراوەی رادەستی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کردوەتەوە و بەوەش بەشێکی زۆری ھێزەکانی وڵاتەکەی پاشەکشێ پێکراوە.
پێشتر کۆشکی سپی ئەمریکا باسی لەوەکردبوو، واشنتۆن پابەندە بەو وادەیەکی کە بۆ پاشەکشێی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان دیاریکراوە.
بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندەوە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داھاتوەوە ھەر ھێزێک لە ئەفغانستان بمێنێت وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی رابردوو (٢٠) ھەزار و (٨٥٤) کۆچبەر بە شێوەی نایاسایی گەیشتونەتە ئەو وڵاتە، کە (١٨٣)یان منداڵن.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لیبیا بووەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پەڕینەوەی کۆچبەرانی ئەفریقا، کە لە دەست ھەژاریی و شەڕو پێکدادانەکان، وڵاتەکانیان بەرەو ئەورووپا جێدەھێڵن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ئێرانی لە زاری جەعفەریەوە بڵاویکردوەتەوە، دوای راگرتنی بۆ ماوەی دوو ھەفتە، لە رۆژی یەک شەممەوە کارکردن لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەھر دەستپێکردوەتەوە و دووبارە بەستراوەتەوە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە. 


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھۆکاری راگرتنی کارەکانی ئەو وێستگەیە، کێشەیەکی تەکنیکی بووە.


وێستگەی بوشەھری ئەتۆمی ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠١٦شەوە ئێران و روسیا پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا لەو وێستگەیە بۆ ٣ ھەزار مێگاوات، پێشبینیش دەکرێت کارەکان لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆتایی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرھاد شامی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو موشەک لە شوێنێکی نادیارەوە ئاراستەی بەشی خۆرئاوای کێڵگەی نەوتی ئەلعەمر لە دێرزوور کراون.


ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ھێرشەدا ھیچ یەک لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ھاوپەیمانان زیانیان پێ نەگەیشتووە.


ھاوکات واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیکردەوە ھێرش کرابێتە سەر ھێزەکانیان و رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکەن، دوورن لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوھەیل شاھین وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، نابێت تا مانگی ئەیلول ھیچ ھێزێکی ئەمریکی و ناتۆ لە خاکی ئەفغانستان بمێننەوە، ئەگەر نا روبەڕووی مەترسی دەبنەوە و بە داگیرکەر دادەنرێن. 
وتیشی، ھەر ھێزێک بمێنێتەوە پێچەوانەی رێککەوتنی "دەوحە"یە. 


وتەبێژەکەی تاڵیبان دەڵێت، دژی ھێزی سەربازیی بیانین نەک دیبلۆماسییەکان، ھیچ دیبلۆماسی و رێکخراوێکی حکومیش ناکرێنە ئامانج و پێویستیان بە ھێشتنەوەی ھێز نابێت بۆ پاراستنیان.


ئەو ھۆشدارییەی تاڵیبان دوای ئەو دەنگۆیانە دێن باس لە مانەوەی ھەزار سەربازی ئەمریکا دەکرێت، بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ. 


لە مانگی ئایاری رابردووەوە، ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکردوە، "تاڵیبان"یش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی "باگرام" کە گەورەترین بنکەی ئەمریکا بووە لەو وڵاتە، بە گۆڕانکارییەکی مێژوویی وەسفکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیشتنەکەی پەرلەمانی ئەوروپا بە ناونیشانی "فشارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا و بە تایبەتی لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان" بەڕێوەدەچێت، گروپێکی سیاسیش لە پەرلەمان دەستیانکردووە بە داڕشتنی چەند بڕیارێک و ئێوارەی ئەمڕۆ رەشنوسی بڕیارەکان پێشکەش دەکرێت. 


رۆژی سێشەممەش رێککەوتن لەسەر رەشنوسەکان دەکرێت، بڕیاریشە ئەنجامی دانیشتنەکە رۆژی ٥ شەممە رابگەیەنرێت و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە پەسەند بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "بایدن" رایگەیاند، تا ئێستا دڵنیا نین لەو لایەنەی ھێرشی ئەلکترۆنی ئەنجامداوە، بەڵام  ئەگەر روسیا بەرپرسیار بێت لەو ھێرشە ئەلیکترۆنیانەی بەم دواییانە کراوەتە سەر ئەمریکا، وەڵامیان دەبێت، وتیشی تا ئێستا "واشنتۆن" پێی وایە ھاککەرەکانی روسیا دەستیان نییە لەو ھێرشانەی سەدان کۆمپانیای ئەمریکییان کردۆتە ئامانج و فەرمانی بە دەزگاکانی ھە,اڵگیری کردووە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن.  ئاژانسی "بلومبێرگ" رایگەیاندبوو، ھێرشە ئەلکترۆنییەکان چەند گروپێکی سەر بە روسیا ئەنجامیانداوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سیریلیتۆ سۆبیانا فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی فلپین رایگەیاند، فرۆکە سەربازییەکە لە باشوور فلیپین کەوتۆتەوە خوارەوە ٨٥ کەسی تێدا بوە،   تا ئێستا ١٧ کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەوەشی ئاشکرا کردوە چاوەروان دەکرێت ژمارەی قوربانیان روو لە زیاد بوون بکاتـ، بەپێی زانیارییەکان تیمەکانی فریاگوزاری ٤٠ کەسیان رزگار کردوە.، فرۆکەکە لە کاتێکدا کەوتوەتە خوارەوە کە ھەوڵیداوە لە نیوەدورگەی جۆلۆ بینیشێتەوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لێپرسراوانی ھەرێمی "بریتش کۆلۆمبیا" لە خۆرئاوای "کەنەدا" رایانگەیاند، ٧١٩ کەس بەھۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، ئەو ئامارەش بەڕێژەی ١٩٥% بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیاترە، بە وتەی لێپرسراوان، زۆرینەی قوربانیان کەسانی بەتەمەنن و بە تەنھا لە ماڵێکدا ژیاون و فێنککەرەوە لە ماڵەکانیاندا نەبووە. کەشناسی وڵاتەکەش دەڵێت، رۆژی ٣شەممە پلەکانی گەرما گەیشتبووە ٤٩.٥ پلەی سەدی، کە ئەوە پلەیەکی پێوانەییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەوروبەری وێستگەی خەزنەداری لە شاری غەزە کردوەتەوە ئامانج و بەھۆیەوە کەسێک بریندار بوە، ھەر بە پێی زانیارییەکان بۆردومانەکان ناوچەیەکی کشتوکاڵی کردوەتە ئامانج.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(سێرگی لاڤرۆف) وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەی ئاسانکاری و ھەماھەنگییە، بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و حکومەتی دیمەشق، بەڵام دەبێت ھەردوو لایەن جدی بن.
وتیشی، روسیا لە سوریا رۆڵی نێوەندگیری دەگێڕێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی راستەوخۆ لە نێوان (مەسەدە) و حکومەتی دیمەشق، ھاوکات ئەمریکاشی تۆمەتبارکرد بەوەی ھانی کوردەکانی سوریا دەدات بۆ جیابوونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، تەرمی دوو کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی باڵەخانە روخاوەکەی فلۆریدا دۆزراوەتەوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٢ کەس بەرزبووە و ژمارەی ئەو کەسانەشی چارەنووسیان نادیارە ١٢٦ کەسن.
بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان لە کاتێکدایە شارەوانی میامی-داید بڕیاریداوە ئەو بەشەی باڵەخەنەکەش بڕوخێندرێ کە نەڕوخاوە بۆئەوەی بەردەوامیی بە گەڕان بە دوای کەسە ونبووەکاندا بدەن.
دواین تەرم کە دۆزراوەتەوە کوڕی کارمەندێکی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە بووە و تەمەنی حەوت ساڵ بووە. تائێستاش ھۆکاری سەرەکی روخانی باڵەخانەکە دیار نییە، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی دوو ساڵ پێش ئێستا، باڵەخانەکە درزی تێدا بووە و لە چەند شوێنێکیشەوە زیانی بەرکەتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(ئەمیر عەلی حاجی زادە) فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئێران رایگەیاند، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا کێشەکانی ئێران چارەسەر ناکات، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمریکا ھیچ کات دۆستی ئێران نەبووە و نییە و پەیوەندییەکانیش لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی نابێتەوە، دەشبێت تیمی دانوستکاری ئێران لە کۆبوونەوەکانی ڤییەننا بزانن کە لەگەڵ ئەمریکا دانوستان دەکەن.
فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئێران وتیشی، وڵاتەکەی ئامادەی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ھەموو بوارەکاندا، دەبێت کابینەی نوێێ حکومەت کێشە ئابوورییەکان و ھەڵاوسان و بێکاری لە ئێران چارەسەر بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپا داوای لە (فەرەنسا و بەریتانیا) کردووە ھاوڵاتیانی وڵاتەکانیان وەربگرنەوە کە بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە روویان لە سوریا کردووە و ئێستا لە کەمپی ھۆل داڵدەدراون، داواشیکردووە، ھەرزەکارەکانی کەمپی ھۆڵ دوای گەڕانەوەیان بخرێنە ژێر چاودێری و ئەوانەشی تێوەگلاون لە تاوان و توندتیژی دادگای بکرێن.
دەشڵێت، بەپێی جاڕنامەی یەکێتی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەواوی وڵاتانی ئەوروپا پابەندن بە گەڕاندنەوەی منداڵانی داعش لەکەمپی ھۆڵەوە بۆ وەڵاتانی خۆیان، بەڵام تائێستا (فەڕەنسا و بەریتانیا) وەڵامی ئەو داواکارییەیان نەداوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، ھێزەکانیان لە پاراستنی حکومەتی ئەفغانستان بەردەوام دەبن و تەنانەت دوای کشانەوەشیان ئەو دەسەڵاتەیان ھەیە، جەختیشیکردەوە، رێگە نادەن ئەفغانستان ببێتەوە بە لانکەی تیرۆر و ئەو توانایەیان ھەیە لە ناوچەکەدا روبەڕوی تیرۆر ببنەوە.
ئەمریکا رایگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی ئاب کۆتایی بە پرۆسەی کشانەوەیان لە ئەفغانستان دێت، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش وتی، سورن لەسەر کشانەوەیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و حکومەتی ئەفغانستانیش توانای پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی ھەیە.
تاکو ئێستا ٢ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان ماون و ئەڵمانیا و ئیتاڵیاش سەرجەم ھێزەکانیان لەو وڵاتە کشاندوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...384385386387388...413