فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا  ئاشکرایکرد، بە رەسمی ٧ دامەزراوەی رادەستی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کردوەتەوە و بەوەش بەشێکی زۆری ھێزەکانی وڵاتەکەی پاشەکشێ پێکراوە.
پێشتر کۆشکی سپی ئەمریکا باسی لەوەکردبوو، واشنتۆن پابەندە بەو وادەیەکی کە بۆ پاشەکشێی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان دیاریکراوە.
بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندەوە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داھاتوەوە ھەر ھێزێک لە ئەفغانستان بمێنێت وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.