کارکردن لە وێستگەی بوشەھری ئەتۆمی ئێران دەستیپێکردەوە
کوردسات نیوز
٥ی تەمووزی ٢٠٢١
ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ئێرانی لە زاری جەعفەریەوە بڵاویکردوەتەوە، دوای راگرتنی بۆ ماوەی دوو ھەفتە، لە رۆژی یەک شەممەوە کارکردن لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەھر دەستپێکردوەتەوە و دووبارە بەستراوەتەوە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھۆکاری راگرتنی کارەکانی ئەو وێستگەیە، کێشەیەکی تەکنیکی بووە.
وێستگەی بوشەھری ئەتۆمی ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠١٦شەوە ئێران و روسیا پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا لەو وێستگەیە بۆ ٣ ھەزار مێگاوات، پێشبینیش دەکرێت کارەکان لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆتایی بێت.