لە مساڵدا زیاتر لە (٢٠) ھەزار کۆچبەر بە نایاسایی گەیشتونەتە ئیتاڵیا
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢١
٤٣٨
وەزارەتی ناخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی رابردوو (٢٠) ھەزار و (٨٥٤) کۆچبەر بە شێوەی نایاسایی گەیشتونەتە ئەو وڵاتە، کە (١٨٣)یان منداڵن.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لیبیا بووەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پەڕینەوەی کۆچبەرانی ئەفریقا، کە لە دەست ھەژاریی و شەڕو پێکدادانەکان، وڵاتەکانیان بەرەو ئەورووپا جێدەھێڵن.