ژمارەی ئەو کەسانەی لە باڵەخانە روخاوەکەی فلۆریدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٢ کەس
کوردسات نیوز
٣ی تەمووزی ٢٠٢١
باڵەخانە روخاوەکەی فلۆریدا
بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان لە کاتێکدایە شارەوانی میامی-داید بڕیاریداوە ئەو بەشەی باڵەخەنەکەش بڕوخێندرێ کە نەڕوخاوە بۆئەوەی بەردەوامیی بە گەڕان بە دوای کەسە ونبووەکاندا بدەن.
دواین تەرم کە دۆزراوەتەوە کوڕی کارمەندێکی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە بووە و تەمەنی حەوت ساڵ بووە. تائێستاش ھۆکاری سەرەکی روخانی باڵەخانەکە دیار نییە، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی دوو ساڵ پێش ئێستا، باڵەخانەکە درزی تێدا بووە و لە چەند شوێنێکیشەوە زیانی بەرکەتووە.