ئەنجومەنی ئاسایش گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ سوریا تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
٧ی تەمووزی ٢٠٢١
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
نەتەوە یەکگرتووەکانیش ھۆشداریی داوەتە ئەنجومەنەکە لە شکستھێنان لە نوێکردنەوەی ئەو بڕیارە، چونکە کارەساتی مرۆیی بۆ زیاتر لە ٣ ملیۆن سوری دروست دەکات کە لە باکوری خۆرئاوای وڵاتەکە دەژین، دەڵێت ھیچ جێگرەوەیەک بۆ ئەو بڕیارە نییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە جێبەجێکراوە.
روسیا کە ھاوپەیمانی سەرەکی حکومەتی سوریایە، بە نیازە ڤیتۆ دژی ئەو بڕیارە بەکاربھێنێت و تەواوی ھاوکارییەکان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی "دیمەشق"ەوە.