فڕۆکەیەکی ڕووسیا بە ٢٩ سەرنشینەوە لە خۆرھەڵاتی وڵاتەکە تێکشکا
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢١
لێپرسراوانی کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی ناوخۆیی ڕووسیا، ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەک بە ٢٩ سەرنشینەوە بەر لەوەی بگاتە فڕۆکەخانەی دوورگەی کامچاتکا بە دووری ٩ کیلۆمەتر لە دوورگەکە کەوتووەتە دەریاوە.
ھاوکات سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی وەزیری گواستنەوە پێکبھێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە پێکبھێنێت.