جۆو بایدن: سەرکەوتین بەسەر ڕێکخراوی قاعیدەدا لە ئەفغانستان
کوردسات نیوز
٨ی تەمووزی ٢٠٢١
جۆو بایدن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، ئەرکی سەربازی خۆیان لە ئەفغانستان جێبەجێ کردووە و کۆتایی مانگی داھاتوو بە تەواوی لەو وڵاتە دەکشێنەوە.
وتیشی، بەسەر ڕێکخراوی قاعیدەدا لە ئەفغانستان سەرکەوتن و ھەوڵی ئازادکردنی زیندانییە ئەمریکییەکان دەدەن.
بایدن باسی لەوەش کرد، کشانەوەی سەربازەکانیان لە ئەفغانستان خێراتر دەکەن و پێشتریش مەشقیان بە ھەزاران سەربازی ئەفغانی کردووە و پێویستیشە ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بڕیار لە داھاتووی خۆیان بدەن.