جیهان

جۆن کێربی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ھەرھەوڵێکی چین بۆ پێشکەشکردنی چەک بە رووسیا، لە بەرژەوەندی نابێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەکەداری دەکات. ھەروەھا دووپاتیکردەوە، لەو رووەوە نیگەرانییەکانیان گەیاندوەتە لێپرسراوانی چین.

لە بەرامبەردا حکومەتی بەیجین رایگەیاند، ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا( سی ،ئای، ئەی) لەو بارەیەوە رایگەیاندوە، ھیچ پلانێکی لەو جۆرەیان نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر کەرتی پێترۆکیمیایی ئێران، ٢٠ کەشتی نەوتھەڵگری نێودەوڵەتی و دوو کۆمپانیای ئێران لە شیراز و بوشەھر، و دوو کۆمپانیای چینی و کۆمپانیایەکی ئیماراتی و کۆمپانیایەکی ڤێتنامی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.

ھەر بەوھۆیەشەوە، مانگی رابردوو وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، نۆ کۆمپانیای ئێرانی و بیانی خستەناو لیستی سزاکانییەوە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سێ ئێن ئێن سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی رابردووی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران رایگەیاند، خۆپیشاندانەکان سەرەتا ئاشتی ئامێز و ھێمنانە بوون، بەڵام بەھۆی دەستوەردانی وڵاتانی دەرەوە ئاڵۆزی تێکەوت و پەلیکێشا بۆ ئاژاوەگێڕی و توندوتێژی، وتیشی ژنان لە ئێران ئازادی تەواوەتیان لە چوارچێوەی یاسادا ھەیە، ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بە زەوتکردنی مافەکانیان دەکرێت، دوورن لە راستییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، لە خۆپیشاندانەکاندا پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان بڕیاری تەقەکردنیان پێنەبووە، ھیچ خۆپیشاندەرێک لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە نەکوژراوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکراوەنەتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بە چەکی جۆراجۆر تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نزیکەی ٥٣٠ خۆپیشاندەر کوژراون و بە ھەزارانی دیکەش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 رۆژی چوارشەممە، لە شاری لاریسای یۆنان شەمەندنەفەرێکی بارھەڵگر و شەمەندنەفەرێکی گواستنەوە کە ٣٥٠ سەرنشینیان تێدابوو، پێکیاندادا بەھۆیەوە ٤٣ کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە بەھۆی دەرچوونی سێ فارگۆنی شەمەندنەفەرێکیانەوە بوو لە ڕێڕەوەکەی، میدیاکانی یۆنانیش، رووداوەکەیان بە خراپترین رووداوی پێکدادانی شەمەندنەفەر لە وڵاتەکەیان ناوبرد.

ھەرچەندە دوای روداوەکە کۆستاس کارامانلیس وەزیری گواستنەوەی یۆنان دەستیلەکارکێشایەوە و حکومەتیش رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی ورد لە روداوەکە دەکەن و سەرپێچیکاران روبەڕوی یاسا دەکەنەوە، بەڵام ئەوە خەمی خانەوادەی قوربانیان و خەڵکی یۆنانی نەڕاوەندەوە و لە شاری لاریسا و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، یەکێتی کرێکارانی ھێڵی ئاسنی یۆنانیش رایگەیاند، چەند ساڵێکە سیستمی پاراستنی تۆڕی گواستنەوەی وڵاتەکەیان کێشەی ھەیە و پێشتریش لەوبارەیەوە ھۆشداریان داوەتە لێپرسراوانی وڵاتەکەیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆریس بیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە کۆنگرەی پارتی ئیشتراکی دیموکراتی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆندستاگ رایگەیاند، سەرۆک و راوێژکاری ئەڵمانیا لە کاتێکدا بەردەوامن لە ھاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراین کە ئەڵمانیا خۆی لە رووی سەربازییەوە کێشەی زۆری ھەیە، لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردووشدا کەلێنی گەورە لەناو ریزەکانی سوپادا درووستبووە و تائێستاش چارەسەر نەکراوە.

وتیشی، ژمارەی سەربازانی سوپای ئەڵمانیا زۆر کەمە و لە رووی چەک و پێداویستی سەربازیشەوە کێشە و کەموکوڕی زۆری ھەیە، بۆیە لەئێستادا ئەگەر شەڕ رووبدات، سوپای ئەڵمانیا بەھیچ شێوەیەک توانای پاراستنی وڵاتەکەی نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاندوە، لەو ژمارەیە ٣٣ زیندانی کوردبوون ١٥ کەس بەلووچ بوون کە زۆرترین سزای لە سێدارەدراوەکان پێکدەھێنن.

لە بەشێکی تری راپۆرتەکەی ھەنگاودا ھاتووە، ٢٧ سزای لە سێدارەدان لە بەندیخانەی ئەلبۆرز و نۆ لە ئورمیە و حەوت لە کرمان و شەش لە کرماشان تۆمارکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی فینلەندا بڵاویانکردووەتەوە، پەرلەمانی وڵاتەکەیان پرۆژەکەی حکومەتی فینلەندایان بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ خستووەتە دەنگدانەوە، بە زۆرینەی دەنگی ١٨٤ پەرلەمانتار پرۆژەکە پەسەندکراوە و حەوت پەلەمانتاری پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دژی وەستاونەتەوە و رایانگەیاندووە، پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیە لە زۆر بواردا مەترسی لەسەر فینلەندا دروست دەکات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ پێویستی بە رەزامەندی تورکیا و ھەنگاریا ھەیە و ئەگەر ئەو دوو وڵاتە پەسەندی نەکەن، فینلەندا ناتوانێت ببێتە ئەندامی ناتۆ.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سینان ئایگوڵ لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ھەواڵێکی لەبارەی دەستدرێژکردنەسەر منداڵێک لە ئەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵ بە بڕیاری دادگای سزاکانی تاتوان زیندانیکرا، رۆژی سێشەممەش لە دانیشتنی دادگا بە تۆمەتی بە ئاشکرا بڵاوکردنەوەی زانیاریی ھەڵە لەسەر داوای داوکاری گشتی لە لقی یەکی دادگای سزا قورسەکان لە تاتوان سزای ١٠ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆلن کال، بریکاری وەزارەتی بەرگری بۆ کاروباری سیاسی لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، لە دوای کشانەوەی واشنتۆن لە رێککەوتنی ئەتۆمی، پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران زۆر پێشکەوتووە، بەشێوەیەک لە ساڵی ٢٠١٨ کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا، ئێران پێویستی بە نزیکەی ١٢ مانگ ھەبوو بۆ بەرھەمھێنانی بۆمبی ئەتۆمی، بەڵام لەئێستادا تەنھا ١٢ رۆژی بۆ بەرھەمھێنانی بۆمبی ئەتۆمی پێویستە. 

ئەو لێپرسراوەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشدا، روسیا فشار لەئێران ناکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ، ئەوەش بەھۆی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەدوای سەرھەڵدانی جەنگی ئۆکراینەوە. 

ئەو لێدوانەی پنتاگۆن، لەدوای راپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە دێت، کە بە پێی ئەو بەڵگە و زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماتییەوە دەستیکەوتووە تەئکیدیکردەوە لەوەی، ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە ٨٣.٧% و گەیشتنی رێژەکە بە ٩٠% بەسە بۆ ئەوەی بۆمبی ئەتۆمی بەرھەمبھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان "ئافاد" رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی ئەو دوو بومەلەرزەیەی رۆژی شەشی شوبات ١٠ پارێزگای تورکیای ھەژاند، بۆ ٤٥ ھەزار و ٨٩ کەس بەرزبووەتەوە.

ھەروەھا یەک ملیۆن و  ٩٧١ ھەزار کەس لە ناوچە کارەساتبارەکانەوە روویان لە ناوچەکانی دیکە کردووە، ٢٣٤ ھەزار و ٦٣٦ کەسیش بەشدارییان لە یارمەتیدان و بەھاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەدا کردووە و ٦ ھەزار و ٣٦٨ کارمەندی فریاگوزاری ناوخۆ و دەرەوەش بەشدارییان لە رزگارکردنی خەڵکدا کردووە.

لە دوای ئەو بومەلەرزانەشەوە، تائێستا زیاتر لە ١١ ھەزار پاشلەرزە لە باکوری کوردستان و تورکیا روویانداوە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاسیلیس فاسراکویانیسک، وتەبێژی تیمەکانی بەرگری شارستانی یۆنان رایگەیاند، دوو شەمەندەنەفەر لە شاری لاریسا لە ناوەڕاستی وڵات، شەمەندەنەفەرێکی بارھەڵگر و شەمەندەنەفەرێکی گواستنەوە کە ٣٥٠ سەرنشینی تێدابووە، پێکیانداداوە و تائێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمی ٣٢ کەسیان دۆزیووەتەوە و ٨٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاند، رووداوەکە بەھۆی دەرچوونی سێ فارگۆنی شەمەندەنەفەرێکیان بووە لە ڕێڕەوەکەی، تیمەکانیش بەردەوامن لە ھەڵمەکانی فریاگوزاری.

میدیاکانی یۆنانیش رووداوەکەیان بە خراپترین رووداوی پێکدادانی شەمەندەنەفەر، لە وڵاتەکەیان ناوبرد و ئاماژەیان بەوەکردووە،١٥٠  کارمەندی بەرگری شارستانی و ٤٠ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ئامێری بەرزکەرەوە بەشدارن، لە ھەڵمەتەکانی گەران و فریاکەوتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنراڵ ئیریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کەمپی ھۆل کە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و ھەموو کاتێک ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر زیندووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش و پێویستە سەرجەم وڵاتان ھاوڵاتیانیان لەو کەمپە وەربگرنەوە و لە وڵاتانی خۆیان دادگاییان بکەن.

وتیشی، پشتیوانی لە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق دەکەن و پێشوازی لێدەکەن بۆ وەرگرتنەوەی ١٥٤ خێزان و کەسوکاری داعش لە کەمپی ھۆل کە ژمارەیان ٥٨٢ کەسە و جێگیرکردنیان لە کەمپی جەدعەی یەک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، میدیای تورکیا ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەیکردووە، رەمەزان گونەش ئەندامی پەکەکە  لە سلێمانی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی میت ڕفێندراوە، بەڵام ئەو ھەواڵە دورە لە راستییەوە.

راشیگەیاندوە، رمەزان گونەش بەرلە سێ ساڵ لە ناو ڕیزەکانی ئەوان ھەڵھاتووە، دواتر ھاوسەرگیریکرد و لە باشوری کوردستان نیشتەجێ بوو، ھیچ پەیوەندییەکی بە ریزەکانی پەکەکەوە نییە.
ھەپەگە دەشڵێت، رەمەزان گونەش پێش دوو مانگ لە شاری دھۆکی باشوری کوردستانەوە خۆی ڕادەستی تورکیا کردوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ، محەمەد سەعید رەزا، عەباسی وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عێراق، بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و پشتیوانی لە بەرەوپێشچوونی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەکات.

رەئیسی، بە ئاماژەپێدان بەوەی کە نابێت عێراق ببێتە شوێنێک بۆ پیلانگێڕی وھەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی، جەختی لەوەکردەوە، ئێران بەھەموو شێوەیەک پاڵپشتی ھەوڵەکانی عێراق، بۆ بنیاتنانەوەی ئابوری ولایەنی سەربازیی دەکات.

لای خۆیەوە، وەزیری بەرگری عێراق، سوپاسی پشتیوانییەکانی ئێرانی لە شەڕی دژ بە داعش کرد و راشیگەیاند، رێگەنادەن ھەڵپەرستان ئاسایش و ئارامی سنورەکانی ھەردوو وڵات تێکبدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ویلیام بێرنز بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد، بە پێی راپۆرتە ھەواڵگیرییەکان، شی جین پینگ سەرۆکی چین، رێنمایی بۆ سوپای وڵاتەکەی دەرکردووە، کە ئامادەکاری بکەن بۆ لەشکرکێشی بۆ سەر تایوان تا ساڵی ٢٠٢٧، بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نایەت کە لەو ساڵەدا داگیرکارییەکە ئەنجامدەدات یاخود نا.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت ئەمریکا ویستی سەرۆکی چین بۆ داگیرکردنی تایوان بەجدی وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر پێکدادانی سەربازیش روونەدات. 

لەلایەکی ترەوە، جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بە تۆڕی "ئەی بی سی" نیوزی راگەیاندووە، پێدەچێت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆکانی ئەمریکا و چین لەداھاتوویەکی نزیکدا رێکبخرێت. ناوبرا وتی، تا ئێستا ھیچ پلانێک دانەنراوە، بەڵام پێشبینی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەنێوان ئەو دوو سەرۆکەدا دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی، لە نوسراوێکدا کە تەنھا یەک دێڕ بووە، ئیدوارد موسکالیوڤ، فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی ئۆکراین، کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ھەرێمی دۆنباس بەشداربووە، دوورخستەوەوھۆکارەکەشی رانەگەیاندووە. 

ئەو فەرماندە سەربازییە، لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ەوە، واتە ماوەیەکی کەم لەدوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، دەستبەکاربووە. 

تا ئێستاش پێگەی رەسمی ھێزە ھاوبەشەکان، ھیچ راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دوورخستنەوەی ئەو فەرماندە باڵایە نەخستووەتەڕوو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...166167168169170...418