ئەمریکا پێشوازی لە بڕیارێکی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی ھاوڵاتییەکانی لە کەمپی ھۆل دەکات
هەژار
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٣٩
ژەنراڵ ئیریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کەمپی ھۆل کە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و ھەموو کاتێک ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر زیندووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش و پێویستە سەرجەم وڵاتان ھاوڵاتیانیان لەو کەمپە وەربگرنەوە و لە وڵاتانی خۆیان دادگاییان بکەن.
وتیشی، پشتیوانی لە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق دەکەن و پێشوازی لێدەکەن بۆ وەرگرتنەوەی ١٥٤ خێزان و کەسوکاری داعش لە کەمپی ھۆل کە ژمارەیان ٥٨٢ کەسە و جێگیرکردنیان لە کەمپی جەدعەی یەک.