میدیاکانی فینلەندا بڵاویانکردووەتەوە، پەرلەمانی وڵاتەکەیان پرۆژەکەی حکومەتی فینلەندایان بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ خستووەتە دەنگدانەوە، بە زۆرینەی دەنگی ١٨٤ پەرلەمانتار پرۆژەکە پەسەندکراوە و حەوت پەلەمانتاری پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دژی وەستاونەتەوە و رایانگەیاندووە، پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیە لە زۆر بواردا مەترسی لەسەر فینلەندا دروست دەکات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ پێویستی بە رەزامەندی تورکیا و ھەنگاریا ھەیە و ئەگەر ئەو دوو وڵاتە پەسەندی نەکەن، فینلەندا ناتوانێت ببێتە ئەندامی ناتۆ.