لە ئاکامی پێکدادانی دوو شەمەندەنەفەر،٣٢ کەس گیانیانلەدەستدەدەن
رێبوار
١ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٢٢
فاسیلیس فاسراکویانیسک، وتەبێژی تیمەکانی بەرگری شارستانی یۆنان رایگەیاند، دوو شەمەندەنەفەر لە شاری لاریسا لە ناوەڕاستی وڵات، شەمەندەنەفەرێکی بارھەڵگر و شەمەندەنەفەرێکی گواستنەوە کە ٣٥٠ سەرنشینی تێدابووە، پێکیانداداوە و تائێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمی ٣٢ کەسیان دۆزیووەتەوە و ٨٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاند، رووداوەکە بەھۆی دەرچوونی سێ فارگۆنی شەمەندەنەفەرێکیان بووە لە ڕێڕەوەکەی، تیمەکانیش بەردەوامن لە ھەڵمەکانی فریاگوزاری.
میدیاکانی یۆنانیش رووداوەکەیان بە خراپترین رووداوی پێکدادانی شەمەندەنەفەر، لە وڵاتەکەیان ناوبرد و ئاماژەیان بەوەکردووە،١٥٠ کارمەندی بەرگری شارستانی و ٤٠ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ئامێری بەرزکەرەوە بەشدارن، لە ھەڵمەتەکانی گەران و فریاکەوتن.