ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، میدیای تورکیا ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەیکردووە، رەمەزان گونەش ئەندامی پەکەکە  لە سلێمانی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی میت ڕفێندراوە، بەڵام ئەو ھەواڵە دورە لە راستییەوە.

راشیگەیاندوە، رمەزان گونەش بەرلە سێ ساڵ لە ناو ڕیزەکانی ئەوان ھەڵھاتووە، دواتر ھاوسەرگیریکرد و لە باشوری کوردستان نیشتەجێ بوو، ھیچ پەیوەندییەکی بە ریزەکانی پەکەکەوە نییە.
ھەپەگە دەشڵێت، رەمەزان گونەش پێش دوو مانگ لە شاری دھۆکی باشوری کوردستانەوە خۆی ڕادەستی تورکیا کردوەتەوە.