بۆریس بیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە کۆنگرەی پارتی ئیشتراکی دیموکراتی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆندستاگ رایگەیاند، سەرۆک و راوێژکاری ئەڵمانیا لە کاتێکدا بەردەوامن لە ھاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراین کە ئەڵمانیا خۆی لە رووی سەربازییەوە کێشەی زۆری ھەیە، لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردووشدا کەلێنی گەورە لەناو ریزەکانی سوپادا درووستبووە و تائێستاش چارەسەر نەکراوە.

وتیشی، ژمارەی سەربازانی سوپای ئەڵمانیا زۆر کەمە و لە رووی چەک و پێداویستی سەربازیشەوە کێشە و کەموکوڕی زۆری ھەیە، بۆیە لەئێستادا ئەگەر شەڕ رووبدات، سوپای ئەڵمانیا بەھیچ شێوەیەک توانای پاراستنی وڵاتەکەی نییە.