ئێران: نابێت عێراق ببێتە ناوەندێکی پیلانگێڕی و ھەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣
٢٨٧
ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ، محەمەد سەعید رەزا، عەباسی وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عێراق، بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و پشتیوانی لە بەرەوپێشچوونی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەکات.
رەئیسی، بە ئاماژەپێدان بەوەی کە نابێت عێراق ببێتە شوێنێک بۆ پیلانگێڕی وھەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی، جەختی لەوەکردەوە، ئێران بەھەموو شێوەیەک پاڵپشتی ھەوڵەکانی عێراق، بۆ بنیاتنانەوەی ئابوری ولایەنی سەربازیی دەکات.
لای خۆیەوە، وەزیری بەرگری عێراق، سوپاسی پشتیوانییەکانی ئێرانی لە شەڕی دژ بە داعش کرد و راشیگەیاند، رێگەنادەن ھەڵپەرستان ئاسایش و ئارامی سنورەکانی ھەردوو وڵات تێکبدەن.