سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان "ئافاد" رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی ئەو دوو بومەلەرزەیەی رۆژی شەشی شوبات ١٠ پارێزگای تورکیای ھەژاند، بۆ ٤٥ ھەزار و ٨٩ کەس بەرزبووەتەوە.

ھەروەھا یەک ملیۆن و  ٩٧١ ھەزار کەس لە ناوچە کارەساتبارەکانەوە روویان لە ناوچەکانی دیکە کردووە، ٢٣٤ ھەزار و ٦٣٦ کەسیش بەشدارییان لە یارمەتیدان و بەھاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەدا کردووە و ٦ ھەزار و ٣٦٨ کارمەندی فریاگوزاری ناوخۆ و دەرەوەش بەشدارییان لە رزگارکردنی خەڵکدا کردووە.

لە دوای ئەو بومەلەرزانەشەوە، تائێستا زیاتر لە ١١ ھەزار پاشلەرزە لە باکوری کوردستان و تورکیا روویانداوە.