سی ئای ئەی: چین ئامادکاری دەکات بۆ داگیرکاری
لاڤە
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣
١٬٤٠٣
ویلیام بێرنز بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد، بە پێی راپۆرتە ھەواڵگیرییەکان، شی جین پینگ سەرۆکی چین، رێنمایی بۆ سوپای وڵاتەکەی دەرکردووە، کە ئامادەکاری بکەن بۆ لەشکرکێشی بۆ سەر تایوان تا ساڵی ٢٠٢٧، بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نایەت کە لەو ساڵەدا داگیرکارییەکە ئەنجامدەدات یاخود نا.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت ئەمریکا ویستی سەرۆکی چین بۆ داگیرکردنی تایوان بەجدی وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر پێکدادانی سەربازیش روونەدات.
لەلایەکی ترەوە، جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بە تۆڕی "ئەی بی سی" نیوزی راگەیاندووە، پێدەچێت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆکانی ئەمریکا و چین لەداھاتوویەکی نزیکدا رێکبخرێت. ناوبرا وتی، تا ئێستا ھیچ پلانێک دانەنراوە، بەڵام پێشبینی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەنێوان ئەو دوو سەرۆکەدا دەکات.