جیهان

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤولۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامدا و رایگەیاند، ئەمریکا وەڵامی توندی روسیا دەداتەوە، ئەگەر ھەر ھێرشێک بکاتە سەر ئۆکراین. 


ھەردوولاش رێککەوتن لەسەر گرتنەبەری رێگەچارەی دیبلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان. 


ئەو پەیوەندییەش ھاوکاتە لەگەڵ ناردنی ھاوکاری سەربازیی زیاتر لەلایەن ھاوپەیمانی ناتۆوە بۆ "کییڤ"، لە نێویاندا مووشەکی ستینگەری ئەمریکی دژە فڕۆکە، کە لە دژی روسیا لە ئەفغانستان بەکارھێندرا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە وەفدەکەی تاڵیبان لەگەڵ دیبلۆماتکارە ئەوروپییەکان و دیبلۆماکارانی وڵاتانی کەنداو کۆببنەوە و داوا بکەن کۆمەڵی نێودەوڵەتی ھاوکاری دارایی ئەفغانستان بکات، چونکە بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کۆمەڵی نێودەوڵەتی دانی بە حکومەتەکەی تاڵیباندا نەناوە، ئەفغانستان روبەڕوی قەیرانێکی ئابوری سەخت دەبێتەوە.


لە دوای دەستبەکاربونی حکومەتەکەی تاڵیبانەوە، ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەفغانستان راگیراون کە رێژەی لەسەدا ٧٥ی بودجەی ئەو وڵاتەی پێکدەھێنا، بەپێی داتاکانی نەتەوەیەکگرتوەکانیش، لە ئێستادا رێژەی لە سەدا ٥٥ی ئەفغانییەکان کە ژمارەیان دەگاتە ٢٣ ملیۆن کەس، بەھۆی قەیرانی ئابوری وڵاتەکەیانەوە ھەڕەشەی برسێتییان لەسەرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتیی روسیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بە نیگەرانییەوە رایدەگەیەنن کە پەیوەندییەکانی روسیا و ئەمریکا لە نزمترین ئاستدان، بەڵام خاڵی ئەرێنییش لە پەیوەندییەکانی نێوانیان ھەیە، کە ئەویش بوونی کەناڵی دانوستان و گفتوگۆیە، ئەو دانوستانانەش لەسەر ئاستی سەرۆکانی ھەردوو وڵات و ئاستەکانی تریش ھەیە و ئەوەش بابەتێکی ئاساییە.


ئەو لێدوانەی وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا لە کاتێکدایە، بە ھۆی دۆسێی ئۆکراین و ئەگەری ھێرشی سەربازیی روسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ، گرژی تێکەوتووە و ئەمریکا ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا دەکات، ئەگەر ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە خەرتومی پایتەختی و چەند شارێکی تری ئەو وڵاتە خۆپیشاندان کرا و ھێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک رێژ خۆپیشاندەرانیان لە نزیک کۆشکی کۆماری لە خەرتووم بڵاوە پێکرد.

لەشاری ئومدرمانیش سەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان گردبوونەوەو داوایان لە سوپا کرد دەسەڵات رادەستی حکومەتێکی مەدەنی بکات و زیندانیانی سیاسی ئازادبکات و لێپرسینەوە لەگەڵ بکوژانی خۆپیشاندەران بکرێت.

لیژنەی پزیشکانی سودانیش رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی خەرتووم خۆپیشاندەرێک بە فیشەک کوژراوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکیش کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاندوە ، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا ، گۆرانکاری لە ھەڵوێستێکی ئەمریکا سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین دروست نەکردوە .

دیمتری بیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیاش رایگەیاندوە ، مۆسکۆ ھەوڵی گفتوگۆ دەدات لەگەڵ ھەموو وڵاتان سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین و دوپاتیشیکردۆتەوە کە پلانی نیە بۆ داگیرکردنی ئۆکراین 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆلێژی پۆلیسی سەر بە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی، خۆبەڕێوەبەریی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە شاری حەسەکە، ڕێوڕەسمی دەرچوونی ١٥٠ ئەفسەری پۆلیس بە پلەی ملازم بەڕێوەدەچێت.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" ئامادەی ڕێوڕەسمەکە دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان لە وتارێکدا بڵاویکردەوە، بەو پێیەی ئیمارات گەورەترین ھاوبەشی بازرگانی تورکیایە لەناو دەوڵەتانی ئەنجومەنی ھاریکاریی کەنداو، سەردانەکە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ناوچەکە.


سەرۆک کۆماری تورکیا ڕوونیکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی  بازرگانی نا نەوتی لە نێوان تورکیا و ئیماراتدا گ ەیشتووەتە نزیکەی نۆ ملیار دۆلار، پلانیش ھەیە لە چەند ساڵی داھاتوودا بەرز بێتەوە بۆ دوو ھێندە.


ئەردۆغان باسی لەوەشکردووە، تورکیا و ئیمارات دەتوانن لە چەندین ناوچەی جیھان بە تایبەتی لە ناوچە نزیکەکان ھاوکاریی یەکتری بکەن.


فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیاش بڵاویکردەوە، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئیمارات، دەستپێشخەرییەک دەبێت بۆ ئاشتی و ھاریکاری ھەرێمیی و ئیمزاکردنی چەند ڕێککەوتنێکی گرنگ لە بواری وەبەرھێناندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی بڕیارەکەش لە سەرەتاوە دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکا پابەند دەبن، بە تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن بۆ کاروباری مرۆیی و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ھاوڵاتیانی ئەفغانستان.

لێپرسراوێکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕی ئەو سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەی دیکە، لە ئەمریکا دەمێنێتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و قوربانیانی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر.

لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لە لایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، حکومەتی ئەمریکا بڕیاریدا بە بلۆککردنی چەندین ملیار دۆلار لە پارەی ئەفغانستان، کە لە بانکەکانی ئەو وڵاتە دانرابوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی شەمخانی لە تویتێکدا وەک ئاماژەیەک بە پێداگری لە داخوازییەکانیان لە دانوستانەکانی ڤیەننا و یادکردنەوەی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو بژاردانەی ھەرگیز لەسەر مێز ھەڵناگیرێن، بریتین لە بەشداری بەرفراوانی گەلی ئێران لە ڕێوڕەسمی پشتیوانی لە سیستمی کۆماری ئیسلامی و پاراستن و بەھێزکردنی توانای بەرگری و بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی و ئەو سیاسەتانەی کە ئێران لە ناوچەکە پەیڕەویان دەکات.

ئەم لێدوانەی شەمخانی لە کاتێکدایە، خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە و لێپرسراوانی ئەمریکاش بەردەوام ھەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر بەمنزیکانە نەگەنە ڕێککەوتن، بژاردەی تر دژ بە ئێران دەگرنەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بێریڤان خالید" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەکانی ڕابردوودا لەلایەن تورکیا و داعشەوە، ڕووبەڕووی چەندین پەلاماری سیاسیی ‌و سەربازیی و ئابوریی بونەتەوە، حکومەتی دیمەشقیش ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا بکات، لەگەڵ ئەوەی داواکارییەکانیان بریتین لە گفتوگۆی لایەنە سورییەکان، پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش بە واتای جیابوونەوە نییە لە سوریا.

ڕاشیگەیاندووە، ھەوڵیانداوە لەسەر ئاستی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن ‌و لە ڕووی دیپلۆماسیی و سیاسییەوە، دانپێدانانی سیاسیی لە وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپا بەدەستبھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" سەرۆکی جەھەپە و "میراڵ ئەکشنەر" سەرۆکی ئی پارتی و "کەرەموڵا ئۆغڵۆ" سەرۆکی پارتی سەعادەت و "ئەحمەد داود ئۆغلۆ" سەرۆکی پارتی ئایندە و "گولتەکین ئویساڵ" سەرۆکی پارتی دیموکرات و "عەلی باباجان" سەرۆکی پارتی پێشکەوتن بەشداری بکەن، بۆ تاوتوێکردنی گۆڕینی سیستمی سیاسی تورکیا لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانیی.

بە پێی زانیارییەکانیش ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنانە، پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"یان بانگھێشت نەکردووە.

لەلایەکی تریشەوە، "مستەفا شەنتوب" سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاندووە، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی وڵاتەکەی توانای ھەیە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیا خۆی کاندید بکاتەوە. وتیشی ئەردۆغان مافی تەواوەتی بە پۆستی سەرۆکایەتی داوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ڤلایمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن و لە بارەی قەیرانی ئۆکراین گفتوگۆ دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەسەر داواکاری کۆشکی سپی بووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەگەری ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین بەمنزیکانە لە ئارادایە و سەرۆکی ئەمریکاش داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، خاکی ئۆکراین جێبھێڵن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پیتەر ستانۆ وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، بە نیازی جێھێشتنی ئۆکراین نین، بەڵام ژمارەیەک لە فەرمانبەرە نا پێویستەکانیان لەو وڵاتە دەگوازنەوە، بۆ ئەوەی لە دەرەوەی ئۆکراین کارەکانیان ڕابپەڕێنن.

وڵاتانی کەنەدا و نیوزلەندا و فنلەنداش داوایان لە ھاوڵاتییەکانیان کردووە، بە پەلە ئۆکراین جێبھێڵن.

سەرچاوەکانی ھەواڵیش لە زاری ھاوڵاتیانی ئۆکراینەوە بڵاویانکردەوە، دیپلۆماتکار و فەرمانبەرانی دوو کونسوڵخانەی ڕووسیا دەستیان بە جێھێشتنی ئەو وڵاتە کردووە.

لە پێشھاتێکی دیکەشدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە نیازە بە تەلەفۆن لەگەڵ سیرگی لاڤرۆڤ ھاوتا ڕووسییەکەی قسە بکات، بەرلەوەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن پێکەوە قسە بکەن. وتیشی، ئاماژەکان زۆر جێگەی دوودڵین، دوای ئەوەی ڕووسیا ھێزی زیاتری لە سنوری ئۆکراین کۆکردووەتەوە.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، وەک پابەندبوونی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە ھاوپەیمانەکانی ناتۆ و پێشھاتەکانی ڕەوشی ئۆکراین، واشنتۆن بەم نزیکانە سێ ھەزار سەربازی دیکەی وڵاتەکەی ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنەڕاڵ لیونید ئیڤاشۆف سەرۆکی کۆمەڵەی ئەفسەرانی ڕوسیا کە یەکێکە لەو کەسایەتییە سەربازییە دەگمەنانەی بە دەنگی بەرز ڕەخنە لە سیاسەتەکانی پوتن دەگرێت، داوای لە پوتن کردوە دەستلەکار بکێشێتەوە، چونکە ھیچ بەھانەیەک نییە بۆ ھەڕەشەیەکی بە پەلەی ناتۆ، تا ئەو ڕەوشەی لە سنوری ئۆکراین بۆ دروست بکرێت.


ماڵپەڕی  ھێلی نزیک لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە زاری ئیڤاشۆفەوە بڵاویکردەوە، بەھۆی سیاسەتە دوژمنکارییەکانییەوە، پێویستە پوتن ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە بکرێت، ئەگەر پێویستیش بکات دەستگیریش بکرێت و بخرێتە زیندانەوە.


ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت پوتن سزای ئەو ژەنەڕاڵە خانەشینە بدات، بەڵام ناتوانێت ھەموو ئەو ڕاستی و مەترسیانە بشارێتەوە، کە دەربارەی سیاسەتەکانی ئاشکرایان دەکات.


ژەنەڕاڵ لیونید ئیڤاشۆف پێشتر بەرزترین پلەی سەربازیی ھەبووە لە سوپای ڕوسیا و چەندین لێپرسراوێتی باڵای لە سوپای وڵاتەکەی وەرگرتووە، چەندین وتاری دەربارەی کاروباری سەربازی ڕوسیا و جوگرافیای سیاسی نووسیووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی چەند مانگێکە نرخی خزمەتگوزارییەکان لە تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ژیانی ھاوڵاتیانیشی سەختکردوە، بەو ھۆیەوە ئیبرۆ گیونەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاند، حکومەتی تورکیا سەرکەوتوو نەبووە لەدابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، لەبەرئەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گرانبونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە تورکیا تەنھا بریتی نییە لە گرانبونی نرخی کارەبا، بەڵکو ھاووڵاتیان روبەڕوی برسێتیش بونەتەوە، نرخی غاز و خۆراکیش زۆر بەرزبوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لەبارەی دۆسێی ئۆکرانیا گفتوگۆیان کردووە، گفتوگۆکەش لەسەر داوای ئەمریکا بووە.


ھاوکات کۆشکی کرملین رایگەیاند، پوتن بە تەلەفۆن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا قسەی کردووە و بە ماکرۆنی وتووە، تۆمەتبارکردنی روسیا بە پلاندانان بۆ داگیرکردنی ئۆکراین پێشبینییەکی ئیستیفزازییە.


ھاوکات سەرچاوەکان لە فەرەنساوە ئاماژەیان بەوەکرد، ماکرۆن بە پوتنی وتوە لە حاڵەتی ھێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراین، رووبەرووی سزای توند دەبێتەوە.


 بەپێی راگەیەندراوی کرملین پوتن و سەرۆکی بێلاروسیش گفتوگۆیان کردووە و تاوتوێی وەڵامی ناتۆ و واشنتۆنیان لەبارەی گەرەنتییە ئەمنییەکان کردووە.


ھەر ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا گفتوگۆیان کرد و بلینکن بە لاڤرۆڤی راگەیاند، ھێشتا دەرگای گفتوگۆ کراوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...305306307308309...415