بڕیارە وەفدەکەی تاڵیبان لەگەڵ دیبلۆماتکارە ئەوروپییەکان و دیبلۆماکارانی وڵاتانی کەنداو کۆببنەوە و داوا بکەن کۆمەڵی نێودەوڵەتی ھاوکاری دارایی ئەفغانستان بکات، چونکە بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کۆمەڵی نێودەوڵەتی دانی بە حکومەتەکەی تاڵیباندا نەناوە، ئەفغانستان روبەڕوی قەیرانێکی ئابوری سەخت دەبێتەوە.


لە دوای دەستبەکاربونی حکومەتەکەی تاڵیبانەوە، ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەفغانستان راگیراون کە رێژەی لەسەدا ٧٥ی بودجەی ئەو وڵاتەی پێکدەھێنا، بەپێی داتاکانی نەتەوەیەکگرتوەکانیش، لە ئێستادا رێژەی لە سەدا ٥٥ی ئەفغانییەکان کە ژمارەیان دەگاتە ٢٣ ملیۆن کەس، بەھۆی قەیرانی ئابوری وڵاتەکەیانەوە ھەڕەشەی برسێتییان لەسەرە.