بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، "بەکۆی دەنگی ئەندامانی ھەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رەتکرایەوە"

دەقی راگەیەنراوەکە...

ئەمرۆ ۲٦ ـ ۱۰ ـ ۲۰۲٤ ئەندامانی ھەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەسەرپەرشتی لیوا جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگردی زەرگەتە کۆبونەوە.

بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆبونەوەکە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەت کرایەوە، ڕێکاری یاسایی و مەدەنی دەگیرێتە بەر بۆ پارێزگاریکردن لەدەنگی ڕاستەقینەی ھاونیشتمانیانی کوردستان.

بزوتنەوەی گۆڕان