سبەینێ دەستبە دابەشکردنی یەکەمین موچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت و لە چەند رۆژێکدا موچەی سەرجەم پەروەردەکان دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ یەکەم موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، کە مووچەی مانگی ئەیلولە.

ئەوەشی خستەڕوو، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵەوە دەستپێدەکات و لە ماوەی چەند رۆژێکدا لە تەواوی پەروەردەکان موچەکە بەسەر مامۆستایانی گرێبەستدا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە موچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی ئاب و تەممووز پێکەوە دابەشبکرێت.