بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" سەرۆکی جەھەپە و "میراڵ ئەکشنەر" سەرۆکی ئی پارتی و "کەرەموڵا ئۆغڵۆ" سەرۆکی پارتی سەعادەت و "ئەحمەد داود ئۆغلۆ" سەرۆکی پارتی ئایندە و "گولتەکین ئویساڵ" سەرۆکی پارتی دیموکرات و "عەلی باباجان" سەرۆکی پارتی پێشکەوتن بەشداری بکەن، بۆ تاوتوێکردنی گۆڕینی سیستمی سیاسی تورکیا لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانیی.

بە پێی زانیارییەکانیش ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنانە، پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"یان بانگھێشت نەکردووە.

لەلایەکی تریشەوە، "مستەفا شەنتوب" سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاندووە، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی وڵاتەکەی توانای ھەیە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیا خۆی کاندید بکاتەوە. وتیشی ئەردۆغان مافی تەواوەتی بە پۆستی سەرۆکایەتی داوە.