ماوەی چەند مانگێکە نرخی خزمەتگوزارییەکان لە تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ژیانی ھاوڵاتیانیشی سەختکردوە، بەو ھۆیەوە ئیبرۆ گیونەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاند، حکومەتی تورکیا سەرکەوتوو نەبووە لەدابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، لەبەرئەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گرانبونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە تورکیا تەنھا بریتی نییە لە گرانبونی نرخی کارەبا، بەڵکو ھاووڵاتیان روبەڕوی برسێتیش بونەتەوە، نرخی غاز و خۆراکیش زۆر بەرزبوەتەوە.