لە خەرتومی پایتەختی و چەند شارێکی تری ئەو وڵاتە خۆپیشاندان کرا و ھێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک رێژ خۆپیشاندەرانیان لە نزیک کۆشکی کۆماری لە خەرتووم بڵاوە پێکرد.

لەشاری ئومدرمانیش سەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان گردبوونەوەو داوایان لە سوپا کرد دەسەڵات رادەستی حکومەتێکی مەدەنی بکات و زیندانیانی سیاسی ئازادبکات و لێپرسینەوە لەگەڵ بکوژانی خۆپیشاندەران بکرێت.

لیژنەی پزیشکانی سودانیش رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی خەرتووم خۆپیشاندەرێک بە فیشەک کوژراوە.