ئەردۆغان لە وتارێکدا بڵاویکردەوە، بەو پێیەی ئیمارات گەورەترین ھاوبەشی بازرگانی تورکیایە لەناو دەوڵەتانی ئەنجومەنی ھاریکاریی کەنداو، سەردانەکە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ناوچەکە.


سەرۆک کۆماری تورکیا ڕوونیکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی  بازرگانی نا نەوتی لە نێوان تورکیا و ئیماراتدا گ ەیشتووەتە نزیکەی نۆ ملیار دۆلار، پلانیش ھەیە لە چەند ساڵی داھاتوودا بەرز بێتەوە بۆ دوو ھێندە.


ئەردۆغان باسی لەوەشکردووە، تورکیا و ئیمارات دەتوانن لە چەندین ناوچەی جیھان بە تایبەتی لە ناوچە نزیکەکان ھاوکاریی یەکتری بکەن.


فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیاش بڵاویکردەوە، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئیمارات، دەستپێشخەرییەک دەبێت بۆ ئاشتی و ھاریکاری ھەرێمیی و ئیمزاکردنی چەند ڕێککەوتنێکی گرنگ لە بواری وەبەرھێناندا.