"بێریڤان خالید" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەکانی ڕابردوودا لەلایەن تورکیا و داعشەوە، ڕووبەڕووی چەندین پەلاماری سیاسیی ‌و سەربازیی و ئابوریی بونەتەوە، حکومەتی دیمەشقیش ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا بکات، لەگەڵ ئەوەی داواکارییەکانیان بریتین لە گفتوگۆی لایەنە سورییەکان، پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش بە واتای جیابوونەوە نییە لە سوریا.

ڕاشیگەیاندووە، ھەوڵیانداوە لەسەر ئاستی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن ‌و لە ڕووی دیپلۆماسیی و سیاسییەوە، دانپێدانانی سیاسیی لە وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپا بەدەستبھێنن.