جیهان

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڵاویکردەوە، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسەکە رۆژی سێشەممە کە ھاوکاتە لەگەڵ ٢٦ی نیسان کە یادی رۆژی تەقینەوەی دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵە، سەردانی دامەزراوەکە دەکات.

راشیگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی گروسی و ئەو تیمە پسپۆڕە نێودەوڵەتییەی کە یاوەری دەکەن، گەیاندنی کەرەستەی گرنگ و ئامێرەکانی پێوانەی تیشک و تیشکی ئێکسە بۆ دامەزراوەکە و چاککردنەوەی "سیستمی چاودێریکردن لە دوورەوە"، کە داتا و زانیارییەکان بۆ بارەگای ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڤییەننا رەوانە دەکات، دوای ئەوەی بەھۆی ھێرشی سەربازیی روسیا و کۆنتڕۆڵکردنی دامەزراوەکە، ئەو سیستمە لەکارکەوت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاویکردەوە، ھەفتەی رابردوو لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیی جەنگیی مۆسکۆڤا لە دەریای رەش، سەربازێکی روسیا گیانی لە دەستداوە و ٢٧ سەربازی تریش کە لە ئەندامانی کەشتییەکە بوون بێسەروشوێنبوون و ٣٩٦ کەسی تریش بەرلە ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکە رزگارکراون.

ئەو دانپێدانانەی روسیا لە کاتێکدایە، دوای چەند سەعاتێک لە تێکشکانی کەشتیی جەنگیی مۆسکۆڤا، وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، سەرجەم ئەندامانی کەشتییەکە بە تەواوەتی رزگارکراون، کە بەپێی ھەواڵی میدیاکانی روسیا ژمارەیان نزیکەی ٥٠٠ کەس بووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەکرد، خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە شاری بەغداد، لە نێوان لێپرسراوانی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگیریی سعودیە بەڕێوەچووە، ئاماژەیان بەوەشکرد، کەشی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و ھیواکانی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی تاران و ریاز زیاتر کردووە و ھەوڵیش ھەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی  ئەو دوو وڵاتە.

ساڵی ٢٠١٦ سعودیە ھەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران راگرت، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تاران سوتێندرا، لە کاردانەوەی لە سێدارەدانی کەسایەتییەکی ئاینیی شیعە لە سعودیە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەی پاسەوانی سنوری ئێران رایگەیاند، لە ٢١ی ئاداری  مانگی رابردووەوە تا ٢١ی ئەم مانگە، پێنج ھەزار و  ٨٧٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە ھەموو جۆرەکان لە سنورەکانی ئێران دەستیان بەسەرداگیراوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لەو ماوەیەدا دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار لیتر سوتەمەنی قاچاخ و ٢٨٧ ئامێری بەرھەمھێنانی دراوی ئەلیکترۆنی و ١٤ ھەزار و ٦٢ سەر ئاژەڵ دەستیان بەسەرداگیراوە.

فەرماندەی پاسەوانی سنوری ئێران راشیگەیاند، ھێزەکانیان ٢١ ھەزار و ٥٧٣ کەسیان دەستگیر کردووە کە ویستویانە بە نایاسایی سنورەکانی ئێران ببەزێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووە، لە گوندی "شاباتی" سەر بە ریفی دێرەزور، تیرۆریستانی داعش پەلاماری ھێزەکانی ئاسایشی باکور و خۆرھەڵاتی سوریایان داوە و بەھۆیەوە دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایش  کوژران.

ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە ئۆپراسیونێکدا لە شارۆچکەی کشکیە لە خۆرھەڵاتی دێرەزۆر دوو تیرۆریستی داعشیان دەسگیرکرد.

بە پێی ئامارەکانی روانگەی سوری، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تائێستا داعش ٦٩ پەلاماری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٨ ھاوڵاتی مەدەنی و ٣٣ شەڕڤانی ھەسەدە و ئەندامانی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئۆکراین لە وتارێکدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی، سوپای روسیا لەو ناوچانەی داگیری کردوون لانی کەم نیو ملیۆن ھاوڵاتی ئۆکراینی ناچار کردووە کۆچ بکەن بۆ شارەکانی روسیا، زیلینسکی راگواستنی ئۆکراینییەکانی بە ترسناک ناوبرد و رایگەیاند، ئۆکراینییەکان براون بۆ ناوچە زۆر دوورەکانی روسیا و رێگەشیان پێنادرێت پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن.

سەرۆکی ئۆکراین جارێکی دیکە داوای لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا کرد دژە تانک و دژە فڕۆکەی زیاتر بە سوپای وڵاتەکەی بدەن بۆئەوەی ھێرشەکانی سوپای روسیا رابگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەیڤید ماڵباس سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، خەمڵاندنەکانی زیانی جەنگی ئۆکراین، ئەو تێچوونە ئابورییە زۆرانەی جەنگ  ناگرێتەوە کە وڵاتەکە دابینکردووە، بەڵکو تەنھا ئەو زیانانەیە کە بەر ژێرخانی ئابوری وڵاتەکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی بەردەوامبوونی جەنگەکەوە، چاوەڕواندەکرێت زیانەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بێت.

باسی لەوەشکردووە، کۆمپانیا حکومییەکان دووچاری کورتھێنانێکی دارایی قورس بوونەتەوە، لە ئێستادا کار لەسەر پلانی بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابوری ئۆکراین دەکەن.

سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، تا ئێستا بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلاریان بەخشیووە بە ئۆکراین، لەپێناو بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک نەخۆشخانە و کارمەندانی کەرتی گشتی ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵی شین، بارەگای سەرەکی کۆریای باشور بڵاویکردەوە، ھەردوو سەرۆک چەند پەیامێکی ئاشتیانەیان ئاڵوگۆڕ کردووە، بێ ئەوەی ھیچ وردەکارییەکی پەیامەکان ئاشکرا بکرێت.

ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکوریش بڵاویکردەوە، ھەردوو سەرۆک جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئەگەر ھەردوولا ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو کۆریا گەشەی زیاتر دەکات.

ئاژانسەکە لە زاری سەرۆکی کۆریای باکورەوە بڵاویکردەوە، کۆنگرەی لوتکەی رابردوو ھەردوولا، ھیوایەکی گەورەی دا بە خەڵکی بۆ داھاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کیم ستایشی سەرۆکی کۆریای باشوری کردووە، کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو بووە، لە پێناو کێشەی مەزنی نەتەوەی کۆریا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ لە وتەیەکدا لە ویلایەتی فلۆریدا ڕایگەیاند، لەسەردەمی ئیدارەکەی ئەودا، ھیچ ئەگەرێک نەبوو ڕوسیا ھێرشی لەو شێوەیەی ئێستا بکاتە سەر ئۆکراین، ئەنجامدانی ھێرشەکەش دەریخست ئیدارەی ئێستای ئەمریکا چەند لاوازە. 

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، لەئێستادا چین رێزی ئەمریکا ناگرێت و ئێرانیش لێیان ناترسێت، بۆیە سەردەمی ئێستا مەترسیدارترین چرکە ساتی مێژوویی ئەمریکایە، بەشێوەیەک پێشتر جیھان مەترسی لەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەدیووە.

بە وتەی ترەمپ بەھۆی ھەژموونی تەکنەلۆژیای سەربازیی و چەکەکەکانی ئێستاوە، جیھان ڕوبەڕوی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بەھۆی دژایەتیکردنی روسیا و دروستکردنی ھەستی دوژمانەیەتی بەرامبەر وڵاتەکەیان، رێگە بە ٢٩ کەسایەتی ئەمریکی و ٦١ کەسایەتی کەنەدی نادەن بچنە خاکی روسیا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، دیارترین ئەو کەسایەتی و لێپرسراوە ئەمریکیانەی سزادراون، بریتین لە کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ھاوسەرەکەی و جێگری وەزیری دەرەوە و وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا. لەنێو سزادراوەکاندا ناوی مارک زوکەربێرگ دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای میتاش ھاتووە.

دیارترین ئەو لێپرسراوە کەنەدییانەش کە لەنێو لیستی سزاکانی روسیادان بریتین لە فەرماندەکانی ھێزی ئاسمانی و دەریایی و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری کەنەدا، وەزارەتی دەرەوەی روسیا جەختیشیکردووەتەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا کۆمەڵێک سزای نوێ دژی ئەو دوو وڵاتە رادەگەیەنێت.

لە لایەکی تریشەوە حکومەتی ئوسترالیا سزای بەسەر ١٤٧ کەسایەتی روسیادا سەپاند کە دیارترینیان سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، کۆمپانیای شێڵ لەگەڵ کۆمپانیا حکومییەکانی چین گفتوگۆی کردووە بۆ فرۆشتنی پشکەکانی خۆی لە پڕۆژەی غازی روسی سخالين دوو.

بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکە ٢٧.٥٪ی پشکەکانی پڕۆژە روسییەکە ھی کۆمپانیای شێڵە و کۆمپانیاکەش رایگەیاندووە، جگە لە کۆمپانیا چینییەکان ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ھەر کۆمپانیایەکی دیکەی جیھانیدا بکات.

پێشتر کۆمپانیای شێڵی بەریتانی رایگەیاند، بەھۆی سزاکانی سەر روسیا و کشانەوەیان لەو وڵاتە، پێنج ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.

ساخالین-٢ بریتییە لە پڕۆژەی گەشەپێدانی نەوت و غازی سروشتی لە دوورگەی ساخالینی روسیا لەسەر دەریای ئۆخۆتسک، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ساخالینی روسی بۆ وەبەرھێنانی وزە سەرپەرشتی دەکرێت و یەکەم وێستگەی غازی سروشتییە لە نێوخۆی روسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ماوەی چەند ھەفتەیەک لە ھەوڵی پەیوەندیکردنن بە سەرکردایەتی ڕوسیاوە، بەڵام ھیچ بایەخێک نادەن بەو بابەتە.
کێربی ئاماژەی وەکردووە، سزاکان ھیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ.

ھەفتەی ڕابردووش کێربی ڕایگەیاند، لوید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، ھەوڵی داوە پەیوەندیی بکات بە سێرگێی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕوسیا، بەڵام لایەنی ڕوسی وەڵامی پەیوەندییەکانی نەداوەتەوە.

ماوەیەک پێش ئێستاش پنتاگۆن ھەوڵی پەیوەندیکردنی داوە بە ڤالیری گیراسیمۆف، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕوسیاوە، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی روسیا لەئۆکراین، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ھۆشیاربن کاتێک بیر دەکەنەوە لە سەپاندنی گەمارۆی تەواوەتی بەسەر نەوتی ڕوسیا لە لایەن ئەوروپاوە، چونکە ئەو ھەنگاوە زۆر جێگەی دوودڵییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەداربوونی وزەی ڕوسیا، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیھان، ئەوەش کاریگەریی وێرانکەری دەبێت لەسەر ئەوروپا و چەند ناوچەیەکی دیکەی جیھان.

ئەو ھۆشداریەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، لەمەودوا زۆر پشت بە وزەی ڕوسیا نابەستێت.

لە بەرامبەریشدا مارین لوپین کاندیدی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، دژایەتی تەواوەتی خۆی بۆ قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی وزەی ڕوسیا ڕاگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پلان دادەنێت بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە رۆژانی داھاتوودا، لەپێناو چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی سەرۆکانی ئەو دوو وڵاتە لە ئیستەنبوڵ.

وتیشی، ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین ئەرێنییە، بەڵام وەک ئەوە نییە کە دەیانەوێت، ھیواشی خواست سەرۆکانی روسیا و ئۆکراین رازی ببن بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لوتکە لە نێوان لە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا.

تائێستا وەزیرانی دەرەوەی ئۆکراین و روسیا و وەفدی دانوستانکاری ئەو دوو وڵاتە، بە ئامانجی رێککەوتن و کۆتاییھێنان بە جەنگ، دوو کۆبوونەوەیان لە شارەکانی ئەنتاڵیا و ئیستەنبوڵ لە تورکیا ئەنجامداوە، بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەلایەک ئەمریکا و ئەوروپا ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ کیێڤ زیاتر کردووە، لە لایەکی دیکەشەوە سوپای ڕوسیا لە ناوچەی دومباس پێشڕەوی کردووە.

 ڕۆژنامەکە نوسیوویەتی، ھاوکارییە نوێیەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ ئۆکراین، مانای ئەوەیە ھێشتا ڕوسیا سەرکەوتوو نەبووە لە بردنەوەی جەنگەکە و بەو ئاسانییەش ناتوانێت ئۆکراین داگیر بکات، کە بە دەروازەی خۆرھەڵاتی ئەوروپا دادەنرێت.

ڕۆژی چوار شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بە بەھای ٨٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکراین دەکەین و لە نێو ھاوکارییەکاندا چەکی قورس و کەلوپەلی سەربازی بونیان ھەیە .

لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی، بایدن ڕایگەیاند ئەمریکا ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی چەکی قورسی وەک تۆپھاوێژ، فرۆکەی بێفرۆکەوان و ١٤٤ ھەزار پارچە چەک و تەقەمەنی.

جگە لە ھاوکارییە سەربازییەکان، بایدن بەڵێنی پێدانی ٥٠٠ ملیۆنی دۆلاری دیکەی دا بۆ بوژانەوەی ئابووری و ھاوکاریکردنی حکومەتی ئۆکراین.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...274275276277278...416