ماڵی شین، بارەگای سەرەکی کۆریای باشور بڵاویکردەوە، ھەردوو سەرۆک چەند پەیامێکی ئاشتیانەیان ئاڵوگۆڕ کردووە، بێ ئەوەی ھیچ وردەکارییەکی پەیامەکان ئاشکرا بکرێت.

ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکوریش بڵاویکردەوە، ھەردوو سەرۆک جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئەگەر ھەردوولا ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو کۆریا گەشەی زیاتر دەکات.

ئاژانسەکە لە زاری سەرۆکی کۆریای باکورەوە بڵاویکردەوە، کۆنگرەی لوتکەی رابردوو ھەردوولا، ھیوایەکی گەورەی دا بە خەڵکی بۆ داھاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کیم ستایشی سەرۆکی کۆریای باشوری کردووە، کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو بووە، لە پێناو کێشەی مەزنی نەتەوەی کۆریا.