سەرۆکی ئۆکراین لە وتارێکدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی، سوپای روسیا لەو ناوچانەی داگیری کردوون لانی کەم نیو ملیۆن ھاوڵاتی ئۆکراینی ناچار کردووە کۆچ بکەن بۆ شارەکانی روسیا، زیلینسکی راگواستنی ئۆکراینییەکانی بە ترسناک ناوبرد و رایگەیاند، ئۆکراینییەکان براون بۆ ناوچە زۆر دوورەکانی روسیا و رێگەشیان پێنادرێت پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن.

سەرۆکی ئۆکراین جارێکی دیکە داوای لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا کرد دژە تانک و دژە فڕۆکەی زیاتر بە سوپای وڵاتەکەی بدەن بۆئەوەی ھێرشەکانی سوپای روسیا رابگرن.