میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەکرد، خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە شاری بەغداد، لە نێوان لێپرسراوانی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگیریی سعودیە بەڕێوەچووە، ئاماژەیان بەوەشکرد، کەشی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و ھیواکانی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی تاران و ریاز زیاتر کردووە و ھەوڵیش ھەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی  ئەو دوو وڵاتە.

ساڵی ٢٠١٦ سعودیە ھەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران راگرت، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تاران سوتێندرا، لە کاردانەوەی لە سێدارەدانی کەسایەتییەکی ئاینیی شیعە لە سعودیە.