وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ھۆشیاربن کاتێک بیر دەکەنەوە لە سەپاندنی گەمارۆی تەواوەتی بەسەر نەوتی ڕوسیا لە لایەن ئەوروپاوە، چونکە ئەو ھەنگاوە زۆر جێگەی دوودڵییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەداربوونی وزەی ڕوسیا، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیھان، ئەوەش کاریگەریی وێرانکەری دەبێت لەسەر ئەوروپا و چەند ناوچەیەکی دیکەی جیھان.

ئەو ھۆشداریەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، لەمەودوا زۆر پشت بە وزەی ڕوسیا نابەستێت.

لە بەرامبەریشدا مارین لوپین کاندیدی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، دژایەتی تەواوەتی خۆی بۆ قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی وزەی ڕوسیا ڕاگەیاند.