ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڵاویکردەوە، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسەکە رۆژی سێشەممە کە ھاوکاتە لەگەڵ ٢٦ی نیسان کە یادی رۆژی تەقینەوەی دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵە، سەردانی دامەزراوەکە دەکات.

راشیگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی گروسی و ئەو تیمە پسپۆڕە نێودەوڵەتییەی کە یاوەری دەکەن، گەیاندنی کەرەستەی گرنگ و ئامێرەکانی پێوانەی تیشک و تیشکی ئێکسە بۆ دامەزراوەکە و چاککردنەوەی "سیستمی چاودێریکردن لە دوورەوە"، کە داتا و زانیارییەکان بۆ بارەگای ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڤییەننا رەوانە دەکات، دوای ئەوەی بەھۆی ھێرشی سەربازیی روسیا و کۆنتڕۆڵکردنی دامەزراوەکە، ئەو سیستمە لەکارکەوت.