جیهان

ئەمریکا تا ئێستا ڕەزامەندی دەربڕیوە بە بڕی زیاتر لە ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری سەربازی ئۆکراین بکات، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ڕۆژانی داھاتوودا بایدن بڕێکی زیاتر ھاوکاری بۆ ئەو وڵاتە تەرخان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ماکرۆن" و "لوپێن" دیبەیتێکیان ئەنجامدا و چەندین تۆمەتیان ئاڕاستەی یەکتر کرد، "ماکرۆن" ڕایگەیاند "لوپێن" کۆیلەی "پوتن"ە چونکە چەند ساڵێک لەمەوبەر حزبەکەی قەرزی لە بانکی ڕووسیاوە وەرگرتووە، تۆمەتباریشی کرد بەوەی دەیەوێت فەڕەنسا لە یەکێتی ئەوروپا بکاتە دەرەوە.

ماکرۆن "لوپێن"ی تۆمەتبار کرد بە ھەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆ ئەگەر بێت و قەدەغەی باڵاپۆشی لە شوێنە گشتییەکان جێبەجێ بکات. 

لای خۆشیەوە "لوپێن" بەڵێنیدا بە گەڕانەوەی پارە بۆ فەڕەنسییەکان چونکە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا و لە سەردەمی "ماکرۆن"دا ھەژاری زیادی کردووە.

وتیشی، پێگەیەکی بەھێزی ھەیە و دەتوانێت ببێتە سەرۆکی فەڕەنسا و پێویست ناکات کەس بترسێت لەوەی ڕاستڕەوێکی توندڕەو بێتە سەر دەسەڵات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ئیسپانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێدرۆ سانچێزی سەرۆک وەزیران لەگەڵ ھاوتا دانیمارکیەکەی میتی فریدیریکسن گەیشتوونەتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە و دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکەش وردەکاری کۆبوونەوەکە بۆ میدیاکان دەخەنەڕوو.

پێش سەردانەکەش سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ زیلینسکی، پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپا بە گشتی و ئیسپانیا بە تایبەتی دوپاتدەکەنەوە بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ئۆکراین و بەردەوامیش بە ھاوکارییە مرۆیی و سەربازییەکان دەدەن بۆ ئەو وڵاتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چاوش ئۆغلۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ژمارەیەک لە دەوڵەتی ئەندامی ناتۆ دەیانەوێت جەنگی ئۆکراین بەردەوام بێت، بەو ئامانجەی ڕووسیا لاواز ببێت، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە ناوی ئەو دەوڵەتانە ئاشکرا بکات.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریاش، چاوش ئۆغلۆ ڕایگەیاندووە، دەکرێت وڵاتەکەی لە دۆسییەکانی تیرۆر و کۆچبەراندا ھەماھەنگی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ھەبێت، بە بێ ئەوەی دان بە دەسەڵاتەکەیدا بنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەڕ و پێکدادانی گوندنشینانی ئەو ناوچەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادایە، لەسەر منداڵ و ناکۆکی لەسەر پارچە زەوی بووە و چەکی تێدا بەکارھاتووە و بەھۆیەوە ٨ کەس کوژراون و ٢٥ی تریش برینداربوون، تا ئێستاش ئاڵۆزییەکان بەردەوامە و ماڵ و حاڵی یەکتر دەسوتێنن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لیندا تۆماس" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گەیشتووەتە ڕێگەیەکی داخراو و لە ئێستادا ھیچ ڕێککەوتنێک نییە و ڕەنگە ھیچ کاتیش نەگەنە ڕێککەوتن، بەڵام "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیداوە کە کار دەکات لەسەر ئەوەی ئێران ھیچ کات نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

"لیندا تۆماس" ڕاشیگەیاند، پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئەنجومەنی ئاسایش باس نەکراوە، بەڵام ئەگەر بخرێتە بەر باس ئامادەن بۆ دەنگدان لەسەری و تاوتوێ کردنی بابەتە ھاوبەشەکان بۆ جیھان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا ڤلادیمێر پوتن بە وەزیری بەرگری ڕاگەیاند، لە شەڕی گرتنی ماریپۆلدا "سەرکەوتین" و ئەو ئەرکەیان بەجێگەیاندووە و پیرۆزبایی لەو وەزیرەی ڕووسیا دەکات.

پوتن بە سێرگی شۆیگو دەڵێت "توانیتان بە سەرکەوتووی شەڕی گرتنی ماریپۆل بەکۆتا بگەیەنن. من دەمەوێت پیرۆزباییتان لێبکەم بەم بۆنەیەوە، تکایە پیرۆزبایی من بگەیەنە بە سەربازەکان."

ئەوەش لەکاتێکدایە ھێشتا سەدان سەرباز و شەڕکەری خۆبەخشی ئۆکراین لەنێو شاری ماریپۆل ماون و پێشبینی ئەوەیان لێدەکرێت لەبەرامبەر سوپای ڕووسیا بووەستنەوە و شەڕ بکەن.

لە سەرەتای ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، گرتنی شاری ماریپۆل بە قورسترین ئەرکی سوپای ڕووسیا دادەنرێت و بۆ ماوەی دوو مانگە سەدان ھەزار ھاوڵاتی و سەرباز لە شارەکەدا گەمارۆدراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سەر بە دەوڵەتی ئێران (ISNA)، عەلیڕەزا تەنگسیری ڕایگەیاند تاران پێشنیارێکی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەبەرامبەر وازهێنان لە تۆڵەکردنەوەی کوشتنی فەرماندەی پێشووی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی.

بە وتەی تەنگسیری، ئێران ئەو پێشنیارەی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت "دوژمنەکانمان بەردەوام پەیام دەنێرن و دەڵێن ئەگەر واز لە تۆڵەکردنەوەی سولەیمانی بهێنن ڕێکدەکەوین و هەندێک لە گەمارۆکان هەڵدەگرین، بەڵام ئەمە خەیاڵێکی بەتاڵە."

تەنگسیری دەشڵێت "وایان دەزانی دەتوانن شەهید سولەیمانی لەنێو ببەن، بەڵام ئێستا دەبینین چەندێک حاجی قاسم لە جیهاندا هەیە."

وتیشی ئەوان جەخت دەکەنەوە لەوەی دەبێت تۆڵە بسێنرێتەوە و فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران پێیوتوون تۆڵەکردنەوەکە هەر دەبێت ڕووبدات، بەڵام بڕیار لەبارەی شوێنی تۆڵکردنەوەکە دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ بایدن بەڵێنیدا بە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازی بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بە ئۆکراین و ڕایگەیاند ھەوڵدەدات کۆنگرێس ڕازیبکات بۆ دابینکردنی ھاوکاری زیاتر بۆ سوپای ئۆکراین.

لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی، بایدن ڕایگەیاند ئەمریکا ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی چەکی قورسی وەک تۆپھاوێژ، فرۆکەی بێفرۆکەوان و ١٤٤ ھەزار پارچە چەک و تەقەمەنی.

جگە لە ھاوکارییە سەربازییەکان، بایدن بەڵێنی پێدانی ٥٠٠ ملیۆنی دۆلاری دیکەی دا بۆ بوژانەوەی ئابووری و ھاوکاریکردنی حکومەتی ئۆکراین.

بایدن ئاماژەی بەوەشکرد رێگا بە ھیچ کەشتییەکی ڕووسیا نادەین بە سنورە ئاوییەکانماندا تێبپەڕن.

پێشتریش ئەمریکا بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراین کرد و لەنێو ھاوکارییەکاندا تۆپھاوێژ و ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش ھەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"گۆتێرێس" رایگەیاند، پێویستە لەگەڵ جەژنی قیامە و بۆ ماوەی ٤ رۆژ ئاگربەستی مرۆیی لە ئۆکراین رابگەیەندرێت لە پێناو کردنەوەی رێڕەوە مرۆییەکان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتە گیریان خواردووە.

وتیشی، پێشبینی ئەوەش دەکەن کە ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی ھەیە بگاتە سەروو ١٥ ملیۆن کەس، کە ئێستا ژمارەیان ١٢ ملیۆنە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە تورکیا رایگەیاند، لە شەقامی پیشەسازی لە پارێزگای بۆرسا بە بۆمبی دەستی ھێرشکراوەتە سەر پاسێکی گواستنەوەی کارمەندانی گرتوخانەی بۆرسا، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و چوار کەسی تر برینداربووە.

ھاوکات سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندوە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە، گومان دەکرێت ھێرشەکە تیرۆریستی بێت.

لای خۆشییەوە پارێزگاری بۆرسا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، نزیکەی ٣٠ کەس  لەنێو پاسەکەدا بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نزیک دورگەی ئێڤیا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوت ھەڵگری روسیادا گرتووە و سەرجەم سەرنشینەکانیشی کە لە ١٩ کارمەند پێکھاتوون، دەستبەسەر کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە چوارچێوی سزاکانی سەر روسیا بەھۆی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین جێبەجێکراوە.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستیان گەیشتووە، کەشتییەکە ھەڵگری نەوتی ئێران بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیلڤێرا ناپیۆلینا)، سەرۆکی بانکی ناوەندیی روسیا رایگەیاند: ئابوری مۆسکۆ دوچاری گۆڕانکاریی بنەڕەتی بووەتەوە و ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر ئامانجە ئابورییەکانی وڵاتەکەی، رونیشیکردەوە، ئەو قۆناغە نوێیەی ئابوری روسیای پێدا تێپەڕدەبێت دەرئەنجامی سزا سەپێنراوەکانی وڵاتانی رۆژئاوایە، ئەمەش وادەکات کە حکومەتی مۆسکۆ دەست بۆ یەدەگی وڵاتەکەی ببات.

(ئیلڤێرا ناپیۆلینا)، وتیشی" لەبەرامبەر بلۆککردنی سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی بانک و سەرمایەدارانی روسیا بێدەنگ نابەن و پەنایان بۆ دادگای نێودەوڵەتی بردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی لێپرسراوانی ئۆکراین ئاشکرایان کرد کە ڕووسیا دەستیکردووە بە ھێرشێکی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی دونباسی ڕۆژھەڵات، لێپرسراوێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بایدن داوای کۆبونەوەیەکی کردووە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی ئۆکراین، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا فراوانکردنی ھەوڵەکان بۆ سزادان و لێپرسینەوەی ڕووسیا تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا کۆبونەوەکە لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئاشکراینەکردووە کام وڵات بەشداری تێدا دەکات.

ھاوکات جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، سەرباری ئەوەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین زۆر داوا لە بایدن دەکات سەردانی کیێڤ بکات و پشتگیری زیاتر بۆ ئەو وڵاتە دووپات بکاتەوە، بەڵام بایدن نیازی ئەو سەردانەی نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، جان ماری لوپێن دامەزرێنەری پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانی  و ماری لوپێنی کچیشی ھەموو کات بەرگرییان لە ھەمان بیروڕا  کردووە و ڕاسترەوی توندرەون.

سەبارەت بە ڕەوشی ئۆکراینیش، سەرۆکی فەڕەنسا جارێکی تر پشتگیری بۆ ئەو وڵاتە دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند لە کاتێکدا سەردانی کیێڤ دەکات کە سەردانەکەی سودێکی ھەبێت و گۆرانکاری دروست بکات.

وتیشی، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ٢٠ بۆ ٤٠ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن ڕایگەیاند، ھێرشەکە لەمدواییانەدا دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئەنجامدرا و بەھۆیەوە ٤ سەربازی ئەمریکی برینداربوون، کە لە ڕێی دانانی چەند بۆمبێکی چێندراوەوە بووە لە سەربازگەیەکی ڕۆژھەڵاتی سوریا کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدان، نەک ئاڕاستەکردنی موشەکەوە. وتیشی، بۆمبەکان بە ئەنقەست لە نزیک سەربازگەکەوە دانراون.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی برینداربوونی چوار سەربازیی ئەمریکی لە سەربازگەیەکی ئەمریکی ڕاگەیاند بەڵام ئەو کات ئاماژە بۆ ھۆکاری برینداربوونیان نەکرا و تا ئێستاش بەرپرسی ھێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...275276277278279...416