جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن ڕایگەیاند، ھێرشەکە لەمدواییانەدا دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئەنجامدرا و بەھۆیەوە ٤ سەربازی ئەمریکی برینداربوون، کە لە ڕێی دانانی چەند بۆمبێکی چێندراوەوە بووە لە سەربازگەیەکی ڕۆژھەڵاتی سوریا کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدان، نەک ئاڕاستەکردنی موشەکەوە. وتیشی، بۆمبەکان بە ئەنقەست لە نزیک سەربازگەکەوە دانراون.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی برینداربوونی چوار سەربازیی ئەمریکی لە سەربازگەیەکی ئەمریکی ڕاگەیاند بەڵام ئەو کات ئاماژە بۆ ھۆکاری برینداربوونیان نەکرا و تا ئێستاش بەرپرسی ھێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.