(ئیلڤێرا ناپیۆلینا)، سەرۆکی بانکی ناوەندیی روسیا رایگەیاند: ئابوری مۆسکۆ دوچاری گۆڕانکاریی بنەڕەتی بووەتەوە و ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر ئامانجە ئابورییەکانی وڵاتەکەی، رونیشیکردەوە، ئەو قۆناغە نوێیەی ئابوری روسیای پێدا تێپەڕدەبێت دەرئەنجامی سزا سەپێنراوەکانی وڵاتانی رۆژئاوایە، ئەمەش وادەکات کە حکومەتی مۆسکۆ دەست بۆ یەدەگی وڵاتەکەی ببات.

(ئیلڤێرا ناپیۆلینا)، وتیشی" لەبەرامبەر بلۆککردنی سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی بانک و سەرمایەدارانی روسیا بێدەنگ نابەن و پەنایان بۆ دادگای نێودەوڵەتی بردووە.