ئەمڕۆ بایدن بەڵێنیدا بە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازی بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بە ئۆکراین و ڕایگەیاند ھەوڵدەدات کۆنگرێس ڕازیبکات بۆ دابینکردنی ھاوکاری زیاتر بۆ سوپای ئۆکراین.

لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی، بایدن ڕایگەیاند ئەمریکا ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی چەکی قورسی وەک تۆپھاوێژ، فرۆکەی بێفرۆکەوان و ١٤٤ ھەزار پارچە چەک و تەقەمەنی.

جگە لە ھاوکارییە سەربازییەکان، بایدن بەڵێنی پێدانی ٥٠٠ ملیۆنی دۆلاری دیکەی دا بۆ بوژانەوەی ئابووری و ھاوکاریکردنی حکومەتی ئۆکراین.

بایدن ئاماژەی بەوەشکرد رێگا بە ھیچ کەشتییەکی ڕووسیا نادەین بە سنورە ئاوییەکانماندا تێبپەڕن.

پێشتریش ئەمریکا بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراین کرد و لەنێو ھاوکارییەکاندا تۆپھاوێژ و ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش ھەبوون.