روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووە، لە گوندی "شاباتی" سەر بە ریفی دێرەزور، تیرۆریستانی داعش پەلاماری ھێزەکانی ئاسایشی باکور و خۆرھەڵاتی سوریایان داوە و بەھۆیەوە دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایش  کوژران.

ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە ئۆپراسیونێکدا لە شارۆچکەی کشکیە لە خۆرھەڵاتی دێرەزۆر دوو تیرۆریستی داعشیان دەسگیرکرد.

بە پێی ئامارەکانی روانگەی سوری، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تائێستا داعش ٦٩ پەلاماری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٨ ھاوڵاتی مەدەنی و ٣٣ شەڕڤانی ھەسەدە و ئەندامانی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە.